☰ بەشەکان
×
ناوخۆ
دەرەوە
ئابووری
راپۆرت
چاوپێکەوتن
ڤیدیۆ
وتار
کۆمەڵایەتی
کولتوور
تەندروستی
هەمەرەنگ
ئەرشیڤ
پزیشكێك بە تەنیا بنكەیەكی تەندروستی بەرێوە دەبات
::
PM:08:34:12/02/2018
لە گوندێكی شارەدێی سیدەكان كە 144كم لە باكوری رۆژهەڵاتی شاری هەولێر دوورە، پزیشكێك بە تەنیا سەرجەم كارەكانی بنكەیەكی تەندرووستی رای دەكات، لە كاتێكدا بنكە تەندروستییەكە 58 گوندی بەسەرەوەیە.
د.كامەران حەمید بەرپرسی بنكەی تەندروستی نزاری لە سنووری سیدەكان بە "وشە"ی راگەیاند، ماوەی هەشت ساڵە بنكەیەكی تەندروستی لە گوندی نزاری بوونی هەیە كە سەر بە شارەدێی سیدەكانە و 58 گوند لەسەر بنكە تەندروستییەكەیە.
زیاتر گوتی، بنكەكە ڕۆژانە زیاتر لە 40 نەخۆش سەردانی دەكەن بۆ چارەسەر كردنی نەخۆشی كە بە تەنیا هەموو كارێكی بنكەكە پزیشكێك ئەنجامی دەدات و تا ئێستە كارمەندی پێویست و پێدواویستی بۆ نەخۆشخانەكە دابین نەكراوە.
هاوكات، د.مەقسوود ئیسماعیل بەڕێوەبەری تەندروستی شارۆكەی سۆران بە "وشە"ی راگەیاند، چەند ساڵێكە نەخۆشخانەیەكی مۆدێرن بە تەواوی كەلوپەلەكانییەوە بۆ گوندی نزاری سەر بە شارەدێی سیدەكان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتییەكە دابین كراوە، بەڵام میلاكی نییە.
ڕوونیشی كردەوە كە لە بنكەی تەندروستی نزاری تەنیا دوو كارمەند هەیە، یەكێكیان نەخۆش دەبینێت و ئەوەی تریش وەك پاسەوانی نەخۆشخانە دامەزراوە.
بنكەی تەندروستی نزاری لە سنووری دەشتی هێرتێ سەر بە شارەدێی سیدەكان / سۆران ساڵی 2009 دروست كراوە و ساڵی 2011 بەفەرمی كراوەتەوە، دەكەوێتە سەنتەری 58 گوندی دەشتی هێرتێ و چەند ساڵێكە تەنیا یەك كارمەندی تەندروستی هەیە و بەدەست كەمی كارمەند و فەرمانبەر دەناڵێنێت.
سیدەكان/ موڕشید برادۆستی
22
وشە -
سهرخێڵ هاشم
كچێكی سعوودیی دەیەوێت شاجوانی گەردوون بێت
یەكەم رۆژی جەژن دیاری كرا
زۆرترین خوێنراو
مانگێک
هەفتەیەک
٢٤ کاتژمێر
ئەمڕۆ لیستی مووچە بڵاو دەكرێتەوە
هەفتەی داهاتوو لیستی مووچەی مانگی سێ لە بەغدایە
به سهتان ههزار كهس له بڕیارهكانی حكوومهت سوودمهند دهبن
دووشەم پشووە
شەموو مووچە دابەش دەكرێت
مهسروور بارزانی بهربانگ له مزگهوتێكی ههولێر دهكاتهوه
لە سلێمانی بەرپرسێكی باڵا كوژرا
نێچیرڤان بارزانی: به ئومێدهوه بهرهو ژیان و داهاتوویهكی باشتر ههنگاو دهنێین
شەش ڕۆژ پشووی فەرمی راگەیەنرا