دوای دوو شكستی لەسەریەک.. چێڵسی سەركەوتنێكی گەورەی بەدەستهێنا

:: AM:08:58:13/02/2018 ‌

شەوی رابردوو یانەی چێلسی توانی بە ئەنجامێكی گەورە لە مێوانەكەی یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆن بباتەوە و قەرەبووی دوو شكستەكەی رابردووی لە خولی نایابی ئینگلیزی بكاتەوە.

درەنگانی شەوی رابردوو یانەی چێڵسی لەنێو یاریگەی ستامفۆرد بریچ لە دوایین یاری گەڕی 27ی خولی نایابی ئینگلیزی بە 3 گۆڵی بێ وەڵام لە یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆنی بردەوە.

ئەم سەركەوتنە لە كاتێكدابوو كە یانەی چێڵسی لە دوو یاری رابردووی خولی نایابی ئینگلیزی بەرامبەر یانەكانی بۆرنمۆت و واتفۆرد شكستی خواردبوو.

گۆڵەكانی یانەی چێڵسی لە یارییەكەدا لەلایەن یاریزانان 2 گۆڵ ئیدین هازارد لە خولەكانی 25 و 71 و ڤیكتۆر مۆسیسی بەرگریكار لە خولەكی 63 هاتبوونە تۆماركردن.

بەم سەركەوتنە خاڵەكانی یانەی چێڵسی بۆ 53 خاڵ بەرز بوونەوە و هاتە ریزبەندی چوارەمی یانەكانی خولی نایابی ئینگلیزی بەجیاوازی خاڵێك لەگەڵ یانەی تۆتنهام كە لە ریزبەندی پێنجەمە، هەروەها بە خاڵێكیش لە دواوەی یانەی لێڤەرپوولە كە لە ریزی سێیەمدایە، یانەی وێست برۆمیچ ئەلبیۆنیش خاڵەكانی لە 20 و ریزبەندی دوایین یانەكان مایەوە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م