وشه/خورماڵ-سه‌لام هانه‌دنی
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه پڕۆژه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی 40 قه‌ره‌وێڵه‌یی بیاره له ناوچه‌ی هه‌ورامان ته‌واو كراوه و راده‌ستی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێسته ئاوه‌دان نه‌كراوه‌ته‌وه و پزیشك و ئامێری بۆ دابین نه‌كراوه، له كاتێكدا پێویستییه‌كی سه‌ره‌كیی سنووره‌كه‌یه و حكوومه‌تیش به پاساوی ته‌نگژه‌ی دارایی ئاوڕی لێ ناداوه‌ته‌وه. دانیشتووانی هه‌ورامان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌رتی ته‌ندروستیی ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی پشتگوێ خراوه.
كاروان عومه‌ر دانیشتووی ناوچه‌ی هه‌ورامان، بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه نه‌خۆشیان هه‌بووه گه‌یاندوویانه‌ته نه‌خۆشخانه پێیان گوتووین بڕۆن بۆ هه‌ڵه‌بجه، چوونه‌ته هه‌ڵه‌بجه و له‌وێش ره‌وانه‌ی سلێمانییان كردوون. وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "ئیتر نازانم ئه‌م بینایانه چین دروست كراون و هیچ كه‌ڵكێكیان نییه."
ئه‌و هاووڵاتییه ده‌چێته هه‌ر بنكه‌یه‌كی ته‌ندروستی له جیاتی چاره‌سه‌ركردن، پێی ده‌گوترێت مووچه نییه و بایكۆته و هاووڵاتییانیش سه‌ریان لێ شێواوه و نازانن روو له كوێ بكه‌ن. هاوكات كۆیار مه‌حموود گه‌نجێكی تری هه‌ورامانه بۆ "وشه" دووپاتی ده‌كاته‌وه كه وه‌زیری ته‌ندروستی خۆی چه‌ندان جار هاتووه‌ته ئه‌م ناوچه‌یه و ته‌واوی گونده‌كان شاره‌زایه، كه‌چی هه‌وڵ نادات كارمه‌ند و پزیشك بۆ ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه دابین بكات.
زیاتر له چوار ساڵه باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌یه‌كی گه‌وره له هه‌ورامان ته‌واو كراوه، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی پزیشك و كارمه‌ند، ده‌رگه‌ی به‌ڕووی خه‌ڵكدا نه‌كردووه‌ته‌وه.
له‌و باره‌یه‌وه سنوور حامید جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه، بۆ "وشه" گوتی، باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان دوای ته‌واوبوونی، ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه كراوه، به‌ڵام ساتی ته‌واوبوونی ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه هاوكات بوو له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی ته‌نگژه‌ی دارایی كوردستان، بۆیه نه‌توانراوه پزیشك و كارمه‌ندی بۆ بێته دامه‌زراندن و ئامێره پزیشكییه‌كانی بۆ دابین بكرێت".
كێشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه ته‌نیا فه‌رمانبه‌ر و پزیشك نییه، به‌ڵكو ئامێری پزیشكیشه، به‌گوته‌ی ئه‌م به‌رپرسه‌ی ته‌ندروستی، نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان زیاتر له دوو ملیۆن دۆلاری پێویسته تا ئامێره پزیشكییه‌كانی بۆ دابین بكرێت. ئه‌و وه‌ك خۆی ده‌ڵێ "به نووسراوی فه‌رمی و گوشاری جیاواز هه‌وڵی داوه نه‌خۆشخانه‌كه ئاوه‌دان بكاته‌وه، به‌ڵام هه‌وڵه‌كانی سه‌ری نه‌گرتووه".
پرسی ته‌ندروستیی سنووره‌كه ته‌نیا ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌م نه‌خۆشخانه‌یه نییه، به‌ڵكو چه‌ندان پڕۆژه‌ی تر له‌كار كه‌وتوون. له‌وانه سه‌نته‌ری مه‌مۆگرافی، سه‌نته‌ری تیشك، سیتی سكان، ئه‌مانه‌ش سه‌رجه‌میان به‌هۆی نه‌بوونی كارمه‌ند كاریان پێ ناكرێت.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستی هه‌ڵه‌بجه داوا له چالاكانی مه‌ده‌نی و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌كات هه‌وڵی رژد بده‌ن و فشار له‌سه‌ر حكوومه‌ت دروست بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه بكرێته‌وه.
له به‌رانبه‌ردا دكتۆر خاڵس قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه دا كه نه‌ك هه‌ڵه‌بجه و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ڵكو ته‌واوی جومگه‌كانی حكوومه‌ت به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه كێشه‌یان بۆ دروست بووه، بۆیه هۆی ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ورامان، ته‌نیا بۆ ته‌نگژه‌ی دارایی ده‌گه‌ڕێته‌وه.
زیاتر گوتی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌م ته‌نگژه‌یه‌وه نه‌یتوانیوه میلاكی پێویست بۆ ئه‌و نه‌خۆشخانه‌یه و سه‌نته‌ره‌كانی تر له هه‌ڵه‌بجه و هه‌ورامان دابمه‌زرێنێت.
"له هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی سێ ساڵی رابردوودا زیاتر له 20 پڕۆژه‌ی گه‌وره وه‌ك باڵه‌خانه‌ی نه‌خۆشخانه و سه‌نته‌ر له كاركردن تێیاندا وستاوه" دكتور خاڵس ئه‌و ئاماره‌ی خسته‌ڕوو.
نه‌خۆشخانه‌ی ٤٠ قه‌ره‌وێڵه‌یی بیاره له نزیك شاره‌دێی بیاره‌ی ناوچه‌ی هه‌ورامانی سه‌ربه پارێزگای هه‌ڵه‌بجه هه‌ڵكه‌وتووه، له‌سه‌ر بودجه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێم له ساڵی ٢٠١١ به‌ردی بناغه‌ی دانراوه و ساڵی ٢٠١٤ ته‌واو كراوه.