ئەمڕۆ ركابەرییە قورسەكە لەنێوان هیگواین و هاری كینە

:: AM:10:18:13/02/2018 ‌

ئەمڕۆ سێشەم لە یەكەم یاری قۆناغی 16ی خولی پاڵەوانانی ئەوروپا لەنێو یاریگەی ئەلیانز ئەرینا هەردوو یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی و تۆتنهامی ئینگلیزی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە.

ركابەری سەرسەختی یارییەكە لەنێوان هەردوو هێرشبەری یانەكەوە دەبێت كە برێتین لە گۆنزالۆ هیگواینی هێرشبەری ئەرجەنتینی و یانەی یۆڤانتۆس لەگەڵ هاری كینی هێرشبەری ئینگلیزی و یانەی تۆتنهام، بەتایبەت كە هەردوو هێرشبەرەكە لەم چەند ساڵەی دواییدا ئاستی یاریكردنیان بەشێوەیەكی بەرچاوە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.

هەردوو هێرشبەرەكە بۆ ئەمساڵ تا ئێستا 33 یارییان لە سەرجەم پاڵەوانیەتییەكاندا ئەنجامداوە، هیگواین توانیویەتی 18 گۆڵ تۆمار بكات و 3 گۆڵی تریش بۆ هاوڕێكانی دروست بكات.

هیگواین 12 گۆڵی بە قاچی راست تۆمار كردووە لەگەڵ 5 گۆڵ بە قاچی چەپ و یەك گۆڵیشی بە سەر تۆمار كردووە.

لەلایەكی تریشەوە هاری كین تا ئێستا 32 گۆڵی لەسەرجەم پاڵەوانیەتییەكانی یانەی تۆتنهام تۆمار كردووە لەگەڵ دروستكردنی 3 گۆڵی تر بۆ هاوڕێكانی.

ئەو گۆڵانەی كین تۆمار كردوون 13یان بە قاچی راست بووە و هەمان رێژەش بە قاچی چەپ لەگەڵ 6 گۆڵی تر بە سەر.

جێی باسە یارییەكەی ئەمشەو لەنێو یاریگەی تایبەت بە یانەی یۆڤانتۆس بەڕێوە دەچێت و دوای دوو هەفتەی تر یاری گەڕانەوە لەنێو یاریگەی تۆتنهام ئەنجام دەدرێ.




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م