به‌هۆی موزیكه‌وه خه‌ریكه ڕه‌سه‌نایه‌تیى هونه‌رى هه‌ورامان ده‌شێوێنرێت
عوسمان موئمین عه‌زیز ناسراو به "عوسمان كێمنه‌یی یا عوسمان هه‌ورامى" له‌دایكبووى ساڵی 1936ى گوندى كێمنه‌ی هه‌ورامانی رۆژهه‌ڵاتى كوردستانه. خاوه‌ن ده‌نگێكى خۆش و كاریگه‌ره. پاش پێكهێنانى ژیانى هاوسه‌رگیرى دێته گوندى گه‌چێنه‌ى هه‌ورامان له به‌شی باشوورى كوردستان و به‌رده‌وامى به هونه‌ره‌كه‌ى ده‌دات و زۆربه‌ى ناوچه‌كانى كوردستان ده‌گه‌ڕێت بۆ ئاهه‌نگ و زه‌ماوه‌ندگێڕان. پاشان نیشته‌جێی هه‌ڵه‌بجه ده‌بێت تا كیمیابارانى 16ی ئاداری 1988 له‌وێ ده‌مێنێته‌وه و هه‌زار نه‌وار له هونه‌ره‌كه‌ى تۆمار و پێشكه‌شی هه‌ودارانى ده‌كات. پێنج كوڕی هه‌یه یه‌كێكیان شوێنى خۆی كه‌وتووه به‌ناوى دڵسۆز ئێسته گۆرانیبێژ و ژنیاره.
كێمنه‌یی تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتى گه‌وره‌ى له به‌رانبه‌ر خزمه‌تى هونه‌ریی پێ به‌خشراوه كه دواینیان له فێستیڤاڵی رۆژی جیهانى موزیك له‌لایه‌ن ماڵی موزیكی ئێرانى له تاران مه‌دالیاى زێڕینی پێ به‌خشرا. گفتوگۆ له‌سه‌ر ژیانى 50 ساڵی هونه‌رى ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاسان نییه، به‌ڵام "وشه" له‌م چاوپێكه‌وتنه‌دا چه‌ند پرسیارێكی ئاراسته ده‌كات.
یه‌كه‌م جار كه‌ى بوو گۆرانیت گوت و هه‌ستت كرد ده‌نگت خۆشه؟
له منداڵییه‌وه گۆرانیم گوتووه و ئه‌وه‌نده‌ى یادم بێت له ته‌مه‌نى 10 ساڵییه‌وه گۆرانى ده‌ڵێم، بۆ ده‌نگخۆشیش به ماڵبات بۆمان ماوه‌ته‌وه له پێش خۆم و له پاش خۆم گه‌لێك ده‌نگخۆش له بنه‌ماڵه‌كه‌م هه‌یه جگه له‌وه گونده‌كه‌شمان ده‌نگخۆشی زۆره.
كه‌ى بۆ خه‌ڵك گۆرانیت چڕی و یه‌كه‌م نه‌وار كه‌ى بوو تۆمارت كرد؟
وه‌ك گوتم له 10 ساڵی و دواتر گۆرانیم بۆ خه‌ڵك گوتووه و له‌لاوێتییه‌وه زه‌ماوه‌ندى گونده‌كه‌مان "كه‌یمنه" گۆرانیم ده‌گوت و له‌گه‌ڵ هاوڕێكانم كه هه‌ندێكیان له من به‌ته‌مه‌نتر بوون گۆرانیم ده‌گوت، بۆ یه‌كه‌م جار ساڵی 1957 له هه‌ڵه‌بجه نه‌وارم تۆمار كرد.
به‌ڕاى خۆت چه‌ند نه‌وارت تۆمار كردووه؟
خۆیشم نازانم و ناتوانم بڵێم ئه‌وه‌نده‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌م له‌لا ڕوونه كه برازایه‌كم ئێسته له مه‌ریوان هه‌زار و دوو سه‌د نه‌وارى كۆ كردووه‌ته‌وه به‌ته‌نیا ده‌نگى خۆم، به‌ڵام هه‌ندێ گۆرانی تێدا دووباره‌ن، به‌ڵام نزیكى 800 نه‌وارم هه‌یه بێ دووباره، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندانى تر چه‌ند نه‌وارم تۆمار كردووه كه له ژماردن نایه‌ن.
بیرت له ئه‌رشیفكردنى هونه‌ره‌كه‌ت نه‌كرده‌وه له‌و سه‌رده‌مه‌دا؟
به‌ڵێ ئه‌رشیفێكى زۆرم بوو ئه‌وكاته‌ى ماڵم له هه‌ڵه‌بجه بوو هه‌شت كاسێتم هه‌بوو، هه‌ركات گۆرانیم ده‌گوت هه‌موویان پێكه‌وه تۆماریان ده‌كرد، زۆربه‌ى ڕۆژه‌كان میوانم هه‌بوو چه‌ند كه‌س ده‌هاتن گۆرانی‌یان بۆ تۆمار بكه‌م گۆرانیم ده‌گوت، دواتر هه‌ریه‌كه و نه‌وارێكى خۆی ده‌برد و بۆ خۆیشم دانه‌یه‌كم هه‌ڵده‌گرت، به‌ڵام به‌داخه‌وه كاره‌ساتى هه‌ڵه‌بجه هیچی نه‌هێشتم و هیچم نه‌ما.
ئه‌ی له‌م سه‌رده‌مه‌دا كه‌س نییه به‌رهه‌مه‌كانت كۆ بكاته‌وه؟
ئێسته برازایه‌كم له مه‌ریوان هه‌زار و 200 نه‌وارى كۆ كردووه‌ته‌وه. براده‌رێكى تریش هه‌یه به‌ناوى كاك تاهیر ئه‌ویش خه‌ریكى كۆكردنه‌وه‌ى نه‌واره‌كانمه به‌تایبه‌ت ئه‌و نه‌وارانه‌ى كه دووباره نین، تا ئێسته زیاد له 700 نه‌وارى له‌لایه و به‌رده‌وام هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ى نه‌واره‌كانم ده‌دات، وه‌ك خۆى ده‌ڵێت بزانێت له هه‌ر كوێ نه‌وارێكم هه‌یه و لاى ئه‌و نه‌بێت و دانسقه بێت، ئه‌و بۆى ده‌چێت به‌شه‌ڕ بێت یان به پاره ده‌یكڕێت، زۆر سوپاسی ده‌كه‌م ئه‌و هه‌سته گه‌وره‌ى بۆم هه‌یه. من هیچ گۆرانیبێژێكى هه‌ورامان نییه نه‌وارى له‌گه‌ڵ نه‌گرتبم، بۆیه ئاوا ئه‌رشیفه‌كانم له ئه‌ژماردن نایه‌ت، ڕۆژی وا هه‌بووه من هه‌شت سه‌عات گۆرانیم گوتووه و تۆمار كراوه ،جگه له زه‌ماوه‌نده‌كان كه چه‌ند ڕۆژ له گونده‌كاندا گۆرانیم گوتووه.
هیچ به‌زم و شێوازێكى گۆرانیى هه‌ورامى هه‌یه تۆ نه‌تگوتبێت؟
هیچ ئاوازێكى هه‌ورامى یان به‌زمێك نه‌بووه من نه‌مگوتبێت، تا هه‌ندێ جار له زه‌ماوه‌نده‌كان بۆ برا سۆرانی و جافه‌كان گۆرانیى سۆرانى و هۆره‌یشم چڕیوه.
به‌مامۆستاى سیاچه‌مانه داده‌نرێیت، خۆت له‌مباره‌وه چی ده‌ڵێی؟
سوپاسی هه‌موو ئه‌وانه ده‌كه‌م كه ڕێزم لێ ده‌گرن، من خوێنده‌واریم نییه، خه‌ڵك له پێزانینى خۆیان پێم ده‌ڵێن مامۆستا، به‌ڵام له‌ڕاستیدا تواناى گۆرانیگوتنى من زۆر بوو كه له كه‌سی تردا نه‌مبینیوه، هه‌روه‌ها زۆربه‌ی به‌زمى سیاچه‌مانه‌كانم ڕێك كردووه به‌شێوه‌یه‌ك گوێگر چێژی زۆرتری لێ ببینێت، ئه‌وه به‌شاهیدى زۆربه‌ى ئه‌وانه‌ى شاره‌زاى سیاچه‌مانه‌ن و پێشتر له ده‌مى خه‌ڵكى پێشتریان بیستووه. "جێى باسه هونه‌رمه‌ند عه‌تا زه‌ڵمى كه بۆ خۆی سیاچه‌مانه‌بێژێكى هاوڕێی عوسمان هه‌ورامییه، پشتڕاستى ئه‌م گوته‌ى كرده‌وه كه مامۆستا عوسمان زۆربه‌ی ئاوازیی سیاچه‌مانه كۆنه‌كان كه ناته‌واو بوون، بۆ خۆى جوانكارییه‌كى تێدا كردوون".
چ نهێنییه‌ك له ده‌نگى تۆ هه‌بوو بگه‌یته ئه‌و ئاسته؟
پێش ئه‌وه‌ى خه‌ڵك ئاشقی ده‌نگى خۆم بن یان ئاواز ده‌ربڕینێكم بن، خۆم ئاشقى ده‌نگى خۆم بووم و گۆرانیم بۆ خۆم ده‌گوت ئینجا بۆ خه‌ڵك، بۆیه زۆركات گۆرانیم ده‌گوت، بڕوا بكه كاتى وا بووه گۆرانیم گوتووه كه هه‌ناسه‌م هه‌ڵكێشاوه بۆ له به‌ینى دوو كۆپله شیعردا، ئه‌وه‌نده هه‌ناسه‌كه‌م به‌هێز بووه له دووریى دوو مه‌تره‌وه مێشووله‌ى ڕاكێشاوه بۆ گه‌رووم، جگه له‌وه‌ش هه‌تا زیاتر گۆرانیم بگوتایه من ده‌نگم زیاتر ده‌كرایه‌وه و تواناى ئه‌داكردنم زیاتر ده‌بوو.
بۆچی سه‌رده‌مى ئێوه سیاچه‌مانه زۆر ده‌گوترا، به‌ڵام ئێسته گه‌نجه هه‌ورامییه‌كان سیاچه‌مانه ناڵێن؟
سیاچه‌مانه گه‌رووی تایبه‌ت و هه‌ناسه‌یه‌كى به‌هێز و ئه‌داكردنى باشی ده‌وێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سه زۆر باش خۆی بۆ ئاماده بكات، به‌ڵام ئێسته وا ناكه‌ن، ئێسته گه‌نجه‌كان ته‌نیا گرنگى به ئۆرگ "سایزه‌ر" ده‌ده‌ن، بۆیه ئه‌گه‌ر سیاچه‌مانه بڵێن ته‌واو نایڵێن، پێم وایه نه‌یڵێن باشتره له‌وه‌ى بیشێوێنن.
له هه‌ندێ گۆرانى و سیاچه‌مانه‌كانت ده‌نگى كه‌و ده‌بیسترێت له‌گه‌ڵ ده‌نگى تۆ، ئه‌وه چۆنه؟
ڕاسته، ئه‌وه ساڵى هه‌شتاكان بوو له هه‌ڵه‌بجه بووم دوو (كه‌و)م هه‌بوو، ئێمه به‌هه‌ورامى پێی ده‌ڵێین "ژه‌ره‌ژ" فێرم كردبوون كه گۆرانیم ده‌گوت بۆمیان ده‌سه‌نده‌وه، به‌تایبه‌ت كه‌وێكیان كه زۆر هۆگرم بوو، له نیوه‌شه‌ودا هه‌ستاوم ده‌ستم كردووه به گۆرانیگوتن، ئه‌و كه‌وه ده‌ستى كردووه به خوێندن و بۆى سه‌ندوومه‌ته‌وه، ئاخر كه‌و له شه‌ودا نا‌خوێنێت، كه‌چی ئه‌وه‌ى من ده‌یخوێند له‌كاتێكدا كه‌وى ڕاویش نه‌بوو و ده‌سته‌مۆش نه‌بوو.
دۆخی ئێسته‌ى گۆرانیى هه‌ورامى چۆن ده‌بینیت؟
به‌داخه‌وه خه‌ریكه ڕه‌سه‌نایه‌تیى هونه‌رى هه‌ورامان ده‌شوێنرێت به‌هۆی موزیك، به‌تایبه‌ت ئامێرى ئۆرگ كه ئێسته زۆربه‌ى هونه‌رمه‌نده‌كان پشتى پێ ده‌به‌ستن و به‌بێ ئۆرگ ناتوانن گۆرانى بڵێن، گۆرانیى هه‌ورامى ڕه‌سه‌نایه‌تیى له‌وه‌دایه پێویستى به موزیك نه‌بووه و به‌بێ موزیك تام و چێژی خۆی په‌خش كردووه به هه‌موو كوردستان، ئه‌وسا ئێمه هه‌ردوو ده‌ستمان موزیكمان بوو، چه‌پڵه‌مان لێ ده‌دا، موزیك زمانى سه‌رده‌مه، به‌ڵام ده‌بێت بزانرێت چ كات و چۆن به‌كار ده‌هێنرێت نه‌ك هه‌ڕه‌مه‌كى هه‌رچی گۆرانیى ڕه‌سه‌نه تێك بدرێت و بشێوێنرێت به‌هۆی موزیكه‌وه.
هونه‌رمه‌ند ده‌بێت چۆن بێت؟
پێش هه‌موو شتێك هونه‌رمه‌ند ده‌بێت ڕێزى خۆی بگرێت، ده‌ستپاك و داوێنپاك بێت و چاوى له نامووسی خه‌ڵك نه‌بێت، خوشك و دایكى خه‌ڵك به خوشكى خۆی بزانێت و نه‌فسی به‌رز بێت، هه‌روه‌ها دڵسۆزى نیشتمان و نه‌ته‌وه‌كه‌ی بێت.
كه‌ى بوو دووچارى نه‌خۆشی هاتى و چیتر گه‌رووت نه‌یتوانى گۆرانى بچرێت؟
ساڵی 1992 بوو له ئێران.
هه‌ستت چۆنه كه ئێسته تۆ ناتوانى گۆرانى بچڕی؟
زۆر سوپاسی هه‌موو خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌م له هه‌رچوار پارچه‌ى كوردستان به‌تایبه‌ت باشوور و ڕۆژهه‌ڵات كه ڕێزێكى زۆرم لێ ده‌گرن و خۆشه‌ویستی ده‌رده‌بڕن بۆم، حه‌زم ده‌كرد ده‌نگم بمایه و زیاتر خزمه‌تم بكردایه، به‌ڵام ئێسته‌ش هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌ى كردوومه له‌جێى ڕه‌زامه‌ندى خه‌ڵكدایه.
وشه/ هه‌ورامان- شه‌فیق بانیشارى