سوپێك له چه‌ند پێكهاته‌یه‌كی سروشتی، باشترین و خێراترین چاره‌سه‌ره، بۆ نه‌هێشتنی هه‌ڵامه‌ت و سه‌رمابوون و ئه‌نفله‌وه‌نزای زستانه، له‌لایه‌ن شاره‌زایانیش دووپات له گرنگی و به سوودی ئه‌و سوپه كراوه‌ته‌وه و هانی تووشبووان به په‌تای ئه‌نفله‌وه‌نزای زستانه ده‌ده‌ن، هه‌ركات هه‌ستیان به تووشبوون به‌و په‌تایه كرد، ئه‌و سوپه له‌یاد نه‌كه‌ن و ئاماده‌ی بكه‌ن و بیخۆنه‌وه.
سوپه‌كه دژه به‌كتریا و دژه میكرۆبێكی زۆر به‌هێزه و به خێرایی دژی ڤایرۆس و به‌كتریاكان ده‌جه‌نگێ و له جه‌سته ده‌یانكاته ده‌ره‌وه و سیسته‌می به‌رگری له‌ش به ته‌واوی به‌هێز ده‌كات و ڕووبه‌ڕووی هه‌ر ته‌نێك ده‌بێته‌وه كه له ناو جه‌سته بێ و زیان به ئه‌ندامه‌كانی ناوه‌وه‌ی له‌ش بگه‌یه‌نێت.
پێكهاته‌كانی ئه‌و سوپه بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
50 ده‌نك سیر، دوو كه‌وچك زه‌یتی زه‌یتوون، دوو كه‌وچكی گه‌وره زبده، یه‌ك كه‌وچكی بچووك زه‌عته‌ر، شه‌ش كوپ ئاوی مریشك، سێ كوپ نانی هاڕاو، یه‌ك كوپ ماست و ده‌سكێك كهرووز و بڕێك پیازی وردكراو، دوای ئاماده‌كردنیان، ده‌ست به دروست كردنی بكه‌ن و یه‌كه‌مجار فڕن بۆ پله‌ی 180ی سیلیزی گه‌رم بكه‌ن، ئنجا ده‌نكه سیره‌كه كه‌مێك زه‌یتی زه‌یتوونی به‌سه‌ردا بكه‌ن و له‌ناو كاغه‌زێكی ئه‌له‌منیۆم بیپێچن و بیخه‌نه سه‌ر سێنییهك و له‌ناو فڕۆن بۆ سه‌عاتێك یان 30 خولهك به‌جێی بهێڵن، پاشان ساردی بكه‌ن و زه‌یتی لێ ده‌ربهێنن و پیازی تێ بكه‌ن و هه‌موو پێكهاته‌كانی تری تێ بكه‌ن و له ده‌فرێك دای بنێنن و ئنجا بیخه‌نه سه‌ر ئاگرێكی كز بۆ ماوه‌ی پێنج خولهك لێی بگه‌ڕێن، دواتر زه‌عته‌ری لێ ده‌ربهێنن و به جوانی تێكه‌ڵی یه‌كتری بكه‌نه‌وه و لێی بگه‌ڕێن تا سارد ده‌بێته‌وه، ئنجا بیخۆنه‌وه.