ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لە بێ‌ بەڵێنی عەبادی نیگەرانە

:: PM:02:58:13/02/2018 ‌

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی ئاشكرای دەكات، بەهۆی بێ‌ بەڵێنی و سەرەڕای برسیكردن، هەموو لایەنەكانی نیگەران و بێ هیوان لەو بەڵێنانەی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پاساوی وردبینی ناوی فەرمانبەران.

ئەمڕۆ سێشەم 13ـی شوبات، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، وەك ئەوەی دەیبینین دەرگەی قوتابخانەكان دادەخرێن و خزمەتگوزارییەكان پاشەكشەیان كردووە و مەترسیی ئەوەشمان هەیە لە داهاتوودا دامەزراوە حكوومییەكانی تریش دابخرێن.

سەرۆكی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەڵێت، بەگوێرەی یاساكانی عێراق و هەرێمی كوردستان، نوێنەرایەتی هاووڵاتییانی سنووری ئیدارەی پارێزگاكان دەكەن وەك ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی، ئێمەش ئەو پەیامە ئاراستەی ئێوە دەكەین و پێوەستە بەو بەڵێنانەی خۆت داوتە لەبارەی خەرجكردنی مووچەی كارمەندان و فەرمانبەرانی و مافی جووتیارانی هەرێمی كوردستان، بەردەوام لە كۆنگرەی میدیایی هەفتانەی خۆتدا قسەیان لەبارەوە دەكەیت و بەڵێنت بە گەل و حكوومەتی كوردستان و دنیا داوە كە گەلی كوردستان برسی ناكەن.

ئەو بەرپرسەی سلێمانی گوتی، بەداخەوە سەرەڕای برسیكردن، هەموو لایەنەكانتان نیگەران و بێ هیوا كرد، ئەو بەڵێنانەی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران و پاساوی وردبینی ناوی فەرمانبەران، بوونەتە هۆی نەمانی متمانە لە نێوان كارمەند و فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی هەرێم و لەگەڵ حكوومەتی ئیتیحادی.

بەهۆی بێ‌ بەڵێنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق لەسەر ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان، ئێستە هاووڵاتییان ڕووی گلەیییەكانیان ئاراستەی بەغدا دەكەن، ئەوان بەغدا بەهۆكاری نەبوونی مووچە دەزانن.

سلێمانی/ هۆشیار عەلی 




وشە - رامیار جەواد