هێشتا پارێزگای دهۆك به‌ده‌ست كێشه‌ی مینه‌وه ده‌ناڵێنێ و پێویستی به‌وه‌یه 10 ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك كاری لێ بكرێ، ئینجا ته‌واو پاك ده‌بێته‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌و شاره‌ش ده‌ڵێ، له ساڵی 1961ـه‌وه مین چێنراوه.
مه‌سعوود مه‌لا شه‌فیق به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی پارێزگای دهۆك به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی له پارێزگای دهۆك دانراون ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ پرۆسه‌ی سه‌ربازی و پێشره‌وییه‌كانی داگیركه‌ران و تیرۆریستان بۆ ئه‌وه‌ی به‌و رێیه‌وه بگه‌نه ناوچه ئاوه‌دان و خێر و بێره‌كانی سنووری پارێزگای دهۆك، سه‌رجه‌میشیان به پلانێكی ئه‌ندازیاریی ورد و توكمه و دانراون.
پارێزگای دهۆك ده‌روازه‌ی سێ له وڵاتی (عێراق و توركیا و سووریا) و به ناوچه‌یه‌كی ستراتیجیی دانه‌نرێ، مه‌لا شه‌فیق ده‌ڵێ: بۆیه هه‌میشه داگیركه‌ران ویستوویانه بگه‌نه ناوچه‌كه و له‌و رێیه‌وه مه‌رامه‌كانیان به تایبه‌تیی رژێمی به‌عس و له‌م چوار ساڵه‌ی كۆتای چه‌كدارانی داعش و له ئێسته‌یش میلیشیاكانی حه‌شد شه‌عبی، وێڕای ئه‌وه كه هه‌زاران مین و ته‌قه‌مه‌نی له‌و ناوچانه دانراون، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی دهۆك به هاوكاری ده‌زگه‌ی مین و لایه‌نی پێوه‌ندیدار سه‌رجه‌م ناچه‌كانیان پاك كراوته‌وه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێكی زۆری خاكی پارێزگای دهۆك ماوه بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوه‌تی پاك بكرێته‌وه، بۆیه به سه‌رپه‌رشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پلانێكی توكمه و یه‌كجاره‌كی دانراوه بۆ ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی 10 ساڵی داهاتوو پرۆسه‌ی پاككردنه‌وه‌ی شاره‌كه له مین كۆتای بێت.
وه‌لید نووره‌دین هه‌ركی شاره‌زای سه‌ربازی به "وشه"ی گوت، دانانی مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان به گشتی و پارێزگای دهۆك به تایبه‌تی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سیاسه‌تی وێرانكاری و كاولكاریی رژێمه یه‌ك له دوایه‌كه‌كانی عێراق و خاپووركردنی ژێرخاكی ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی كوردستان له سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی كوردستان و نه‌هێشتنی كورد و چه‌نده بزووتنه‌وه و شۆِرشه‌كانی گه‌لی كوردستان به‌هێز بوون، ئه‌وا زیاتر ده‌بووه ئامانجی رژێم و زیاتر مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان داده‌نران به تایبه‌تی له ساڵی 1961 تا 1991.
"نێزیكه‌ی 706 هه‌زار و 250 هێكتار له زه‌وی و خاكی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان به مین و ته‌قه‌مه‌نی چێنراون، به‌پێی ئاماری ساڵی 2013 تا ئێسته له‌و ناوچانه 60 ملیۆن مه‌تر چوارگوشه له مین و ته‌قه‌مه‌نییه چێنراوه‌كان پاك كراونه‌ته‌وه كه زیاتر له 10 هه‌زار كێڵگه‌یه، ئه‌مه بێجگه له‌و زه‌وی و كێڵگانه‌ی له سنووری پارێزگای سلێمانی و ئیداره‌ی گه‌رمیان و ناوچه‌كانی وه‌ك كه‌ركووك دانراون و له ئه‌نجامی ئه‌و مین و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ش، 16 هه‌زار كه‌س بوونه‌ته قوربانی له‌ناو ریزه‌كانی پێشمه‌رگه و هاووڵاتییان". نووره‌دین وای گۆت.
دهۆك/ نه‌وزاد هلۆری