زانایانی ئیسلامی له میسر، له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه له ڕووی دینه‌وه هیچ ڕێگرییه‌ك ئاهه‌نگ گێڕان به بۆنه‌ی ڕۆژی ڤالانتاینه‌وه نه‌كراوه و حه‌رام نییه.
محه‌مه‌د شاحات جوندی یه‌كێك له زانا ئیسلامییه‌كانی میسره، سه‌باره‌ت به‌و بڕیاره‌ی كه گوایه له دینی ئیسلامدا ئاهه‌نگ گێڕان له ڕۆژی ڤالانتاین حه‌رام كراوه، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كی دا و گوتی: "هیچ ده‌قێكی باوه‌ڕپێكراو له قورئانی پیرۆزدا نه‌هاتووه كه ڤالانتاین حه‌رام بكات، ئه‌مه ته‌نیا یادكردنه‌وه‌یه‌كی سۆزدارییه".
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی ڕوون كرده‌وه، كه هه‌ندێك له زانا و كه‌سایه‌تیه ئیسلامییه‌كان بۆیه ڤالانتاین به حه‌رام ده‌زانن و قه‌ده‌غه‌ی ده‌كه‌ن، چونكه به جه‌ژن ناوده‌برێت، لای ئیسلامیش ته‌نیا جه‌ژنی قوربان و ڕه‌مه‌زان هه‌یه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵك به ڕۆژی خۆشه‌ویستی ناوی ببه‌ن و به ساده‌یی له نێوان هاوسه‌ر و خۆشه‌ویسته‌كاندا یاد بكرێته‌وه، هیچ لادانێكی له دینی ئیسلام تێدا نییه.
دینی ئیسلام له‌سه‌ر بنه‌مای پێكه‌وه ژیان و گونجان درووست بووه، نه‌ك حه‌رام كردنی شته جوانه‌كان، له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر یادی ڕۆژی خۆشه‌ویستی و خۆشه‌ویستی به‌خشین له‌م ڕۆژه‌دا بكرێته‌وه، بۆ دینی ئیسلام گونجاوه و زانا ئاینییه‌كانیش له‌سه‌ری كۆك ده‌بن.
ڤاڵنتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێرۆكێكى سه‌ده‌ى سێیه‌م، كه فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌ناوى كلودیوسى دووه‌م، فه‌رمانڕه‌وایى شارى ڕۆمای كردووه، له‌و كاته‌دا ئه‌و پێى وابووه ئه‌گه‌ر سه‌ربازان خویان له هاوسه‌رگیرى و منداڵبوون دوور بگرن، ئه‌وا زیاتر ده‌توانن بجه‌نگن و شه‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌رگیرى له‌نێو سه‌ربازه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوى Valentine of Terni، كه له ساڵى 226ز له شارى تێرناى ئیتاڵى له‌دایك بووه، به شێوه‌یه‌كى نهێنى كچ و كوڕانی له یه‌كتر ماره ده‌كرد، كاتێك ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه به‌وه‌ی زانى، یه‌كسه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ قه‌شه‌كه ده‌ركرد، و ڤاڵنتاین له رێكه‌وتى 14 شووباتى ساڵى 269 له ڕۆما له‌سێداره درا، له كۆماری ئیرله‌ندا نێژراوه.