یه‌كێك له سه‌وزه به سووده‌كان بۆ ته‌ندروستی مرۆڤ كه‌له‌می سووره، جگه له‌وه‌ی كه‌له‌می سوور به چه‌ند جۆرێك به‌كارده‌هێنرێت له زه‌ڵاته‌دا چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته و پاراستی له نه‌خۆشی.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
organicfacts" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له سووده‌كانی خواردنی كه‌له‌می سوور ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه نوێكان كه پسپۆڕانی بواری خۆراك ئه‌نجامیان داوه، ده‌ركه‌وتووه كه كه‌له‌می سوور چه‌ندان سوودی هه‌یه بۆ جه‌سته، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامینه‌كانی "A، C، E، K" و ماده‌ی خۆراكی به‌تایبه‌ت ماده ریشاڵییه‌كان كه جه‌سته ده‌پارێزن له زۆر نه‌خۆشی.
پزیشكانی ئامۆژگاریمان ده‌كه‌ن به خواردنی كه‌له‌می سوور، چونكه ئه‌م سوودانه‌ی هه‌یه:
یه‌كه‌م/ جه‌سته ده‌پارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه: یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ركه‌كانی ئه‌م سه‌وزه‌یه ئه‌وه‌ی كه ده‌تپارێزێت له نه‌خۆشی شێرپه‌نجه، چونكه كه‌له‌می سوور ده‌وڵه‌مه‌نده به ڕێژه‌یه‌كی به‌رز له دژه ئۆكسانه‌كان، كه ئه‌مخانه دژه ئۆكسانانه وا ده‌كه‌ن كه خانه‌كانی شێرپه‌نجه لاوازبن و كاریگه‌رییان نه‌مێنێت له‌سه‌ر جه‌سته.
دووم/ پارێزگاری ده‌كات له ئێسك: پزیشكان ئامۆژگاری ئه‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه ڕێژه‌ی كالیسیۆمیان له جه‌سته‌دا كه‌مه كه زۆر كه‌له‌می سوور بخۆن، چونكه ئه‌م سه‌وزه‌یه ڕێژه‌یه‌كی زۆر ماده‌ی كالیسیۆم له‌خۆ ده‌گرێت، كه به‌رپرسیاره له پاراستن و به‌هێزكردنی ئێسك.