وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا داوای له حكوومه‌ت و كۆنگرێسی وڵاته‌كه‌ی كردووه، ڕه‌زامه‌ندی بده‌ن له‌سه‌ر هاوكاری كردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له 2019 به بڕی 550 ملیۆن دۆلار، كه 300 ملیۆن دۆلاری بۆ مه‌شق و پڕچه‌ككردنه و 250 ملیۆن دۆلاری تریش بۆ پاراستنی سنووره‌كانه، ئه‌مه‌یش به ته‌واوی حكوومه‌تی توركیا و سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی توڕه و نیگه‌ران كردووه له هاوپه‌یمانه به‌هێزه‌كه‌ی له ناو هاوپه‌یمانی ناتۆ.
پێگه‌ی "
بزنسن ئنسایده‌ر" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و پرۆژه پێشنیازه‌ی پنتاگۆن ناڕه‌زایی توندی له‌لایه‌ن توركیا لێ كه‌وتووه‌ته‌وه، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرای كرد، بڕیاری هاوپه‌یمانه‌كه‌مان به پێشكه‌ش كردنی پشتیوانی دارایی بۆ هه‌سه‌ده، به دڵنیایییه‌وه كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر بڕیاره‌كانی داهاتوومان ده‌بێ كه ده‌یگرینه‌به‌ر.
زیاتر گوتی، ئه‌و بڕیاره كاریگه‌ری له جموجۆڵی توركیا له داهاتوو ده‌بێ، ئێمه‌یش سه‌ربه‌ست ده‌بین له بڕیاردان، ئه‌م قسانه‌ی ئه‌ردۆغان له كاتێكدایه، بڕیاره له رۆژانی داهاتوو ریكس تیلرسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بگاته ئه‌نكه‌ره.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا هێما بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، چوونی تیلرسن بۆ توركیا گه‌شتێكی قورس ده‌بێ، چونكه گفتوگۆی قورس و ئاڵۆزی زۆر هه‌ن، كه له‌گه‌ڵ لایه‌نی توركیا له‌میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی كه سبه‌ی پێنجشه‌م بۆ ئه‌نكه‌ره ئه‌نجام ده‌درێ و تا ڕۆژی هه‌ینیش له‌وێ ده‌مێنێته‌وه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه هه‌ردوولا وڵات له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" دان و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌وره له نێوانیان هه‌یه.
پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات به ته‌واوی توركیای توڕه كردووه، كه له‌لایه‌ن توركیا به "ڕێكخراوێكی تیرۆریستی" هه‌ژمار ده‌كرێن و به لقی سووریای پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" ناویان ده‌برێت، له 2014ه‌وه‌یش ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وامه له پشتیوانی یه‌په‌گه و گرووپه‌كانی ناو هێزه‌كانی سووریای دیموكرات.
ئه‌ردۆغان له درێژه‌ی قسه‌كانی ئاماژه‌ی دا، زۆرباشتره بۆ ئه‌وان ده‌سبه‌رداری هاوكاری "تیرۆریستان" بن، كه ئێسته هاوكارییان ده‌كه‌ن، بۆیه من داوا له گه‌لی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌م، ڕێگه نه‌ده‌ن ئه‌و پاره‌یه له بودجه‌ی ئه‌مه‌ریكا به‌وشێوه‌یه خه‌رج بكرێت، له به‌رانبه‌ردا ئه‌مه‌ریكا سووربوونی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێت له نه‌كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له منبه‌ج و به‌رده‌وامی هاوكاری كردنی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات، هه‌فته‌ی ڕابردوویش دوو به‌رپرسی ئه‌مه‌ریكی سه‌ردانی منبه‌جیان كرد، ئه‌مه‌یش وه‌ك په‌یامێكی ڕوونی واشنتن بۆ ئه‌نكه‌ره لێكده‌درێته‌وه، كه واشنتن ئاماده نییه ده‌سبه‌رداری منبه‌ج ببێ.
ئه‌ردۆغان گوتی، ئه‌وانه‌ی ده‌ڵێن به توندی وه‌ڵامی توركیا ده‌ده‌ینه‌وه، كاتێك ئێمه گورزمان تێوه‌شاندن ئه‌وكات ده‌زانن ڕووبه‌ڕووی چ هێزێكی عوسمانییه‌كان بوونه‌ته‌وه. ئه‌مه‌یش وه‌ك وه‌ڵامێك بوو بۆ جه‌نه‌رال پۆل فۆنكی سوپای ئه‌مه‌ریكا كه پێشتر ڕای گه‌یاند، توركیا له منبه‌ج نزیك بێته‌وه و هێرش بكات، وه‌ڵامی زۆر توندی ئه‌نكه‌ره ده‌ده‌نه‌وه.
ناكۆكییه‌كانی توركیا و ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕاده‌ست نه‌كردنه‌وه‌ی فه‌تحولا گوله‌ن به توركیا گرژی و ئاڵۆزی زۆری تێ كه‌وت، هاوكات به‌رده‌وامی ناردنی چه‌كی ئه‌مه‌ریكایش بۆ هێزه‌كانی سووریای دیموكرات زیاتر گرژ و ئاڵۆزی كرد، به‌وهۆیه‌وه توركیا هه‌ڵمه‌تی چڵه زه‌یتوونی بۆ داگیركردنی عه‌فرین و دواتریش منبه‌ج ڕاگه‌یاندووه، ئه‌مه‌ریكا به‌رده‌وام ڕه‌خنه له‌و هه‌ڵمه‌ته ده‌گرێ و توركیاش سووره له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی.
ڕۆژی هەینی 19ی كانوونی دووەم/یەنایەر، دوای كۆكردنەوەی هێزێكی زۆر له پارێزگای هاتای وڵاتی توركیا كە هاوسنوورە لەگەڵ شاری عەفرین، تۆپخانەكانی توركیا بەچڕی دەستیان بە بۆردمانی شاری عەفرین و گوند و ناوچەكانی دەوروبەری شارەكە كرد، ئەمەیش دوای ئەوە دێ ڕووسیا نەرمی نواندووە و ئەمەریكایش تەنیا بە لێدوان و قسەی نیگەرانی خۆی لە ئەنجامدانی هێرشكردنە سەر عەفرین ڕاگەیاندووە، بەوهۆیەوە لە ڕۆژی شەموو 20 كانوونی دووەم/یەنایەر فڕۆكەكانی توركیا بە چڕی دەستیان بە بۆردمانی ئاسمانی شارەكە كردووە و هێزەكانی یەپەگەیش دووپات لەوە دەكەنەوە كە بەرگری لە شارەكە دەكەن و هەرگیز بۆ توركیا چۆڵی ناكەن.
فڕەنسا وەك یەكەم وڵات داوای ڕوونكردنەوەی لە ئەنكەرە كرد و دەسبەجێ دانیشتنی ئەنجوومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكانی لەسەر هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین خستە بەرنامەی كارەوە. هاوكات ئەڵمانیا و بەریتانیایش پشتیوانیی خۆیان بۆ هەڵمەتەكەی توركیا ڕاگەیاند كە بە بیانووی پاراستنی سنوور گرتوویەتییە بەر.
شاری عەفرین یەكێكە لە ناوچە كوردستانییەكانی ڕۆژئاوای كوردستان و دەكەوێتە باكوری ڕۆژئاوای سووریا و سەر بە پارێزگای حەلەبی سووریایە و ڕووبەرەكەی سێ هەزار و 850 كیلۆمەتری دووجایە، بەگوێرەی ئاماری 2010 ژمارەی دانیشتووانی زیاتر لە 523 هەزار كەس دەبێ و زۆرینەی ڕەهای دانیشتووانەكەی كوردن.
دوای ئاڵۆزییەكانی سووریا و ڕووبەڕووبوونەوەی نێوان ڕژێم و خەڵك و وێرانكارییەكان كە لە 2011ەوە دەستیان پێ كرد، عەفرین لەلایەن یەكینەكانی پاراستنی گەل كۆنتڕۆڵ كرا و بوو بە بەشێك لەو ناوچانەی كە لە ژێر دەسەڵاتی كورددا بەڕێوە دەبران و یەكێك لە كانتۆنەكانی ڕۆژئاوا لە عەفرین بوو، بەڵام دەوڵەتی توركیا بۆ ڕێگری لە بەستنەوەی كانتۆنی عەفرین بە كۆبانێ، لە 25ی ئاب/ئۆگستسی 2015 لە جەرابلوس هێزەكانی سنووری سووریایان بەزاند و ناوچەی جەرابلوس و چەندان ناوچەی تریان داگیر كرد.
یەكینەكانی پاراستنی گەل "یەپەگە" هێزێكی چەكداری كوردی سەر بە پارتی یەكێتی دیموكرات "پەیەدە"ن و لە ساڵی 2011 لە ڕۆژئاوای كوردستان دامەزراوە و بە گوێرەی خەمڵاندنەكان تا ساڵی 2015 ژمارەی چەكدارەكانیان گەیشتووەتە 45 هەزار كەس، بەڵام دوای دەركردنی یاسای سەربازی زۆرەملێ، ژمارەی شەڕڤانانیان گەیشتووەتە 105 هەزار كەس. ئەوان لەلایەن ئەمەریكاوە هاوكاری دەكرێن و پێوەندییەكی تۆكمەیشیان لەگەڵ ڕووسیا و ڕژێمی ئەسەد هەیە، لە چوارچێوەی هێزەكانی سووریای دیموكرات ڕۆڵی باڵایان بینیوە لە تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش لە ڕەقە و دێرزوور و ناوچەكانی تری سووریا.