خه‌ڵكێكی زۆر له ڕۆژی ڤالانتایندا یادی خۆشه‌ویستی ده‌كه‌نه‌وه، به‌م دواییانه‌ش له كوردستان بووه‌ته شتێكی مۆدێرن له‌ناو ئاشقاندا.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی نه‌ریتێكی ساده بۆ یادكردنه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه هه‌یه، كه‌چی چه‌ند شتێكی سه‌یر له‌م ڕۆژه‌دا ڕووده‌ده‌ن، كه ئه‌سته‌مه باوه‌ڕی پێ بكه‌یت، ئه‌مانه‌ش چه‌ند نموونه‌یه‌كن:
_ ئاماره‌كان سه‌لماندوویانه، له دنیادا ڕێژه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی یادی ئه‌م ڕۆژه ده‌كه‌نه‌وه، قوتابی قۆناغی سه‌ره‌تایی و منداڵی بچوكترن.
_ ژنان له‌م ڕۆژه‌دا زۆرترین دیاری ده‌كڕن، بڕێكی زۆریشی خۆیان بۆ خۆیان ده‌كڕن و پێشكه‌شی كه‌سی ناكه‌ن.
_ پاسا هێنری هه‌شته‌م، شه‌ش ژنی هێنا بوو، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س بوو ئه‌م ڕۆژه‌ی كرده پشووی فه‌رمی له وڵاته‌كه‌ی.
_ لای هه‌ندێك وڵات، ئه‌م یاده ته‌نیا بۆ ئاشقان نییه، یادی به‌یه‌ك گه‌یشتنه‌وه‌ی هه‌موو خۆشه‌ویستێكه له خێزان و هاوڕێكانیشدا.
_ له فنله‌ندا به ڤالانتاین ناڵێن ڕۆژی خۆشه‌ویستی، ده‌ڵێن ڕۆژی هاوڕێیه‌تی.
_ كه‌سایه‌تی جولێت، له ڕۆمانی ناسراوی "ڕۆمیۆ و جولێت”ی شكسپیر، تاكه ژن بوو كه زۆرترین نامه‌ی خۆشه‌ویستی له‌و ڕۆژه‌دا بۆ چووه.
_ یادی ڤالانتاین له ڕۆما بۆ یه‌كه‌م جار به گوڵی سوور كرایه‌وه.
_ 75%ی پیاوان گوڵی سوور بۆ ئه‌م ڕۆژه ده‌كڕن، چونكه ده‌زانن ئه‌وه ئاسانترین دیارییه كه پێشكه‌شی خۆسه‌ویسته‌كانیان بكه‌ن.
ڤاڵنتاین ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چێرۆكێكى سه‌ده‌ى سێیه‌م، كه فه‌رمانڕه‌وایه‌ك به‌ناوى كلودیوسى دووه‌م، فه‌رمانڕه‌وایى شارى ڕۆمای كردووه، له‌و كاته‌دا ئه‌و پێى وابووه ئه‌گه‌ر سه‌ربازان خویان له هاوسه‌رگیرى و منداڵبوون دوور بگرن، ئه‌وا زیاتر ده‌توانن بجه‌نگن و شه‌ر بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه هاوسه‌رگیرى له‌نێو سه‌ربازه‌كاندا قه‌ده‌غه‌كرا.
به‌ڵام قه‌شه‌یه‌ك به‌ناوى Valentine of Terni، كه له ساڵى 226ز له شارى تێرناى ئیتاڵى له‌دایك بووه، به شێوه‌یه‌كى نهێنى كچ و كوڕانی له یه‌كتر ماره ده‌كرد، كاتێك ئه‌و فه‌رمانڕه‌وایه به‌وه‌ی زانى، یه‌كسه‌ر بڕیاری له‌سێداره‌دانی بۆ قه‌شه‌كه ده‌ركرد، و ڤاڵنتاین له رێكه‌وتى 14 شووباتى ساڵى 269 له ڕۆما له‌سێداره درا، له كۆماری ئیرله‌ندا نێژراوه.