به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانیى ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ " كوریاى باكور هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى راسته‌قینه‌یه و كاتى ئه‌وه نزیك بووه‌ته‌وه بڕیارى له‌سه‌ر بدرێت".
دان كوتس به‌ڕێوه‌به‌رى هه‌واڵگریى نیشتمانى، له دانیشتنى ساڵانه‌ى لیژنه‌ى هه‌واڵگرى له ئه‌نجوومه‌نى پیرانى ئه‌مه‌ریكا، باسى له هه‌ڕه‌شه ئهتۆمییهكانى جیهان كرد و به‌ر له هه‌موو وڵاتێك باسى كۆریاى باكورى كرد، دان گوتى" كۆریاى باكور هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه بۆ ئه‌مه‌ریكا بوونى هه‌یه، له‌وانه ئه‌مساڵ كۆریا تاقیكردنه‌وه‌ى زیاترى چه‌ك ئه‌نجام بدات".
له باره‌ى چۆنییه‌تى رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى هه‌ڕه‌شه‌كانى كۆریاى باكور، دان كوتس گوتى" كاتى بڕیاردان زیاتر نزیك بووه‌ته‌وه له‌وه‌ى بابه‌ته‌كه پێوه‌ست بێت به چۆنییه‌تى وه‌ڵامدانه‌وه‌مان، ئامانجمان چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌یه، بۆئه‌مه‌ش به چه‌ندین هۆكار گه‌وره‌ترین فشار ده‌خه‌ینه سه‌ر كۆریاى باكور".
ئه‌م هه‌ڕه‌شانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه كه نیمچه دوورگه‌ى كۆریا، گرژییه‌كانى كه‌مبووه‌ته‌وه، دواى ئه‌وه‌ى هه‌ر دوو كۆریا خه‌ریكى دانوستاندن.
له مانگى رابردوودا حكوومه‌ته‌كه‌ى تره‌مپ چه‌ندان جار دووپاتى كردۆته‌وه، پاڵپشتى چاره‌سه‌رى دیبلۆماسى ده‌كات، له كێشه‌كانى له‌گه‌ڵ كۆریاى باكور، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شه‌دا به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌گه‌رى به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازیى به‌دوور نازانن.