به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆی شاره‌كانی باشوورى كوردستان ڕاگه‌یاند.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه هاتووه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ئاسمانی باشوورى كوردستان له ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێت له ناوچه شاخاوییه‌كان هه‌ندێك جار ده‌گۆڕێت بۆ هه‌وری ته‌واو. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 16 پله و نزمترین پله‌ش پێنج پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی چوارشه‌م، ئاسمانی كوردستان له‌ژێر كاریگه‌ری به‌رزه پاڵه‌په‌ستۆی توركیا ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك و دهۆك، ئاسمان نیمچه هه‌ور ده‌بێ. به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 18 پله و نزمترین پله‌ش شه‌ش پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.