ڤۆڵڤۆ نازناوی سەلامەتترین ئۆتۆمبێلی ئەوروپای وەرگرت

:: AM:11:28:14/02/2018 ‌

 

 

جۆری VOLVO XC60 بە سەلامەتترین ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠١٧ی ئەوروپا دەستنیشان کرا.

 

بە پێی توێژینەوەکانی دامەزراوەی "یۆرۆئێنکەپ" ئۆتۆمبێلی ڤاڵڤۆ سەلامەتترین ئۆتۆمبێلی ئەوروپا بووە لە ساڵی ٢٠١٧دا. دامەزراوەکە لەو ساڵەدا سەرووی ٧٠ براندی ئۆتۆمبێلی تاقی کردووەتەوە و جۆری ئاماژەپێکراوی ڤۆڵڤۆ توانی لە سەرجەم جۆرەکانی تری ئۆتۆمبێل بباتەوە.

 

یەکێک لە بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە گوتوویەتی ڤۆڵڤۆ بەوە ناوەستێت و زیاتر پەرە بە بەرهەمەکانی دەدات. مەبەستی ڤۆڵڤۆ ئەوەیە تا ساڵی ٢٠٢٠ بە شیوەیەک پەرە بە بەرهەمەکەی بدات کە لە رووداوەکانی هاتوچۆدا ریژەی مردن و تەنانەت برینداربوونیش بگەیەنێتە سفر.

 

سێ پشکنینی ستۆپی ئۆتۆماتیکی بە سێ جۆر ئۆتۆمبێلی ڤۆڵڤۆ دراوە کە بە یەکەم حالەت لە مێژوودا هەژمار دەکرێت و ئەو سێ جۆرەش بریتین لە s90-xc60-v90 .


دامەزراوەکە تەنیا سەلامەتترین ئۆتۆمبێلی دەستنیشان نەکرد بەڵکوو ناسەلامەتترین ئۆتۆمبێلیشی دەستنیشان کرد. سوپەر مینی فیات پۆنتۆ، لەو ریزبەندییەدا هیچ ئەستێرەیەکی وەرنەگرتووە بۆیە بە خراپترین ئۆتۆمبێلی ساڵی ٢٠١٧ی ئوروپا لە رووی سەلامەتی هەژمار دەکرێت.

سەرچاوە/رادیۆ فەردا



وشە - سلێمان تاشان