وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا ئه‌و راپۆرته‌ى به‌درۆ خسته‌وه كه باسى كوژرانى سه‌دان سه‌ربازى رووسى ده‌كرد له‌سووریا.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م سه‌رچاوه‌یه‌ك له وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا به رۆژنامه‌نووسانى راگه‌یاندووه زانیارى كوشتنى سه‌دان سه‌ربازى رووسیا له سووریا، ته‌نیا زانیارى گومڕاكه‌رن، دروست نیین.
ئه‌م لێدوانه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دواى ئه‌و راپۆرته دێت كه له‌لایه‌ن كه‌ناڵى سى بی ئێس بڵاوكرایه‌وه، به پێى راپصۆرته‌كه سه‌دان سه‌ربازى رووس له ریزى هێزه‌كانى لایه‌نگیرى ئه‌سه‌د له دێرزوور كوژراون، كاتێك هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان به سه‌رۆكایه‌ى ئه‌مه‌ریكا هێرشیان كرۆدته سه‌ریان.
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسیا پێشتر رای گه‌یاندبوو، هێزه‌كانى هاوپه‌یمانان هێرشیان كردۆته سه‌ر هێزه‌كانى سه‌ر به رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د له‌پارێزگاى دێرزوور، ئه‌مه‌ش له حه‌وتى ئه‌م مانگه بوو. هۆكاره‌كه‌ش وه‌ك وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا ئاشكراى كردووه، به‌هۆى نه‌بوونى هاوئاهه‌نگى بووه له نێوان ئه‌و هێزانه‌ى سه‌ر به رژێم و هێزه‌كانى رووسیا، بۆیه له ئه‌نجامدا 25 چه‌كدارى سه‌ر به رژێمه‌كه‌ى ئه‌سه‌د كوژراوه.
جیا له‌وه‌ى ئه‌و كاتیش وه‌زاره‌تى به‌رگریى رووسیا گوتى هیچ چه‌كدارێكى رووسیا له ناوچه‌كه نییه، ئه‌مڕۆش وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى رووسیا دووپاتى ده‌كاته‌وه كه هه‌واڵى كوژرانى سه‌دان سه‌ربازى رووس له لایه‌ن هاوپه‌یمانانه‌وه هه‌واڵێكى بێ بنه‌مایه.
له ساڵى 2016 وه هێزه‌كانى رووسیا له سووریا‌ن بۆ پاڵپشتى كردن له رژێمى به‌شار ئه‌سه‌د.