چیرۆكەكانی مۆندیال.. ئەو هەڵبژاردانەی دووجار لەسەریەك مۆندیالیان بەدەستهێناوە

:: AM:11:57:14/02/2018 ‌

لە مێژووی تۆپی پێ و جامی جیهانیدا تەنیا دوو هەڵبژاردە توانیویانە دووجار لەسەریەك جامی مۆندیال ببەنەوە و ئەویش بەر لە زیاتر 50 ساڵ بووە.

لە داهاتوویەكی نزیكدا 21مین یارییەكانی كۆتای مۆندیال لە وڵاتی رووسیا بەڕێوە دەچێت، یارییەكان لە لە 14ی حوزەیران تا 15ی تەمووزی داهاتوو بەردەوام دەبێت.

لە مێژووی یارییەكانی مۆندیالدا تا ئێستا دوو هەڵبژاردە توانیویانە دووجار لەسەریەك جامەكە ببەنەوە ئەوانیش برێتین لە هەڵبژاردەكانی ئیتاڵیا و بەڕازیل.

هەڵبژاردەی ئیتاڵیا لە ساڵی 1934 و 1938 جامی مۆندیالیان بردبووەوە، هەڵبژاردەی بەڕازیلیش لە مۆندیالی 1958 و 1962 جامەكەیان بەرز كردبووەوە.

دوای تێپەڕبوونی 56 ساڵ تا ئێستا هیچ هەڵبژاردەیەك نەیتوانیوە دووجار لەسەریەك مۆندیال بباتەوە، هەڵبژاردەی ئەڵمانیای پاڵەوانی 2014 ئامانجی ئەوەیە ئەمجارە سەروەرییەكە بۆ خۆی تۆمار بكات كە یەكێكە لە بەهێزترین هەڵبژاردەكان و پاڵێوراوی سەرەكی بردنەوەی جامەكەشە.


هەڵبژاردەی ئیتاڵیا 1938


هەڵبژاردەی بەڕازیل 1962
 




وشە - ئامانج ئه‌كره‌م