لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان له عێراق رایگه‌یاند رۆژى هه‌یینى خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى سه‌رتاسه‌رى له دژى حكوومه‌ت ده‌كرێت و سێ داواكارى ده‌خرێته‌ڕوو.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى خۆپیشاندانه جه‌ماوه‌رییه‌كان رای گه‌یاند رۆژى هه‌ینى داهاتوو، رێكه‌وتى 16ى شوبات. خۆپیشاندانێكى جه‌ماوه‌رى له به‌غدا و شاره‌كانى تر ساز ده‌كه‌ن و سێ داواكارى ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له به‌یاننامه‌كه‌ى لیژنه‌كه هاتووه "هێشتا خۆپیشاندانه ئاشته‌واییه‌كان ئۆومێدێكن، له كاروانى چاكسازى و گۆڕ‌انى ئه‌و بارودۆخه بێزراوه و گه‌نده‌ڵى، كه ئه‌م دیاردانه گه‌ل و نیشتیمانى شه‌كه‌ت كردووه".
لیژنه‌ى سه‌رپه‌رشتى خۆپیشاندانه‌كان ئاشكراى كردووه، خۆپیشاندانه‌كه‌ى رۆژى هه‌ینى سێ داواكارى له خۆ ده‌گرێت، یه‌كه‌میان سزادانى گه‌نده‌ڵكاران به تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى موسڵیان فرۆشت، دووه‌م لێپرسینه‌وه له‌و كه‌سانه‌ى هۆكار بوون له كوشتارگه‌ى سپایه‌كه‌ر، سێیه‌م داواش به پێى به‌یاننامه‌كه بریتییه له "دوورخستنه‌وه‌ى ئه‌و ده‌موچاوه‌ى به سه‌رشانى خه‌ڵكه‌وه سه‌ركه‌وتن".
به‌یاننامه‌كه روونى كردۆته‌وه، خۆپیشاندانه‌كه سه‌رتاسه‌رى ده‌بێت و به‌شداربووان له شاره‌كانى خۆیان به‌شدار ده‌بن.