گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد، سبه‌ی پێنجشه‌م له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی ورده‌كاری كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان به ڕووی گه‌شتی ئاسمانی عومره‌كارانی كوردستان بۆ وڵاتی سعوودیه ڕاده‌گه‌یه‌نرێن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكی ڕۆژنامه‌وانی ئاشكرای كدر، سبه‌ی پێنجشه‌م سه‌عات 10ی به‌یانی له دیوانی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینی، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی قاسم به‌رزنجی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی حه‌ج و عومره‌ی كوردستان، ورده‌كاری و میكانیزمی كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌و لێدوانه‌ی گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف له كاتێكدایه، دوێنێ سێشه‌م میدیاكانی عێراق بڵاویان كرده‌وه، كه حكوومه‌تی عێراق ڕه‌زامه‌ندی داوه تا عومره‌كاران له ڕێی فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستانه‌وه گه‌شت بۆ سعوودیه بكه‌ن، به‌وهۆیه‌وه نووسراوێكی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی مه‌ده‌نی عێراق بڵاوكرایه‌وه و تێیدا ئاماژه‌ی به ڕه‌زامه‌ندی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوه، به كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی گه‌شتی ئاسمانی بۆ گه‌شتی عومره له فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی.
ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌غدا له كاتێكدایه پێشتر لیژنه هونه‌رییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا دووپاتیان له‌وه كرده‌وه، كه له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن تا به گوێره‌ی ده‌ستوور مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكرێ و ڕاپۆرتی چۆنیه‌تیی ڕێككه‌وتنی هه‌ردوولایش له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی به‌ڕێوه‌بردنی فڕۆكه‌خانه‌كان، بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق ڕه‌وانه كراوه، ته‌نیا ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و ماوه تا فڕۆكه‌خانه‌كان به ڕووی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی بكرێنه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ڕه‌زامه‌ندی نه‌داوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌سه‌ر پرسی فڕۆكه‌خانه‌كان گه‌یشتوونه‌ته ڕێككه‌وتن.
فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان له 29ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2017 به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به ڕووی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی داخران، ئه‌مه‌یش قورسی و گرفتی زۆری بۆ گه‌شتیارانی كوردستان به گشتی و به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشیان هه‌یه و پێویستی به چاره‌سه‌ره له ده‌ره‌وه دروست كرد، بۆیه خه‌ڵكی به‌رده‌وام ناڕه‌زاییان ده‌رده‌بڕی و دووپاتیان له‌وه ده‌كرده‌وه، ئه‌مه سزادانی به كۆمه‌ڵی خه‌ڵكی كوردستانه، چونكه فڕۆكه‌خانه‌كان شوێنی گه‌شت و هاتوچۆی هه‌موو خه‌ڵكن و نابێ به‌وشێوه‌یه به‌غدا مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكات.
ئه‌وه‌ی وای كرد، به‌غدا ده‌رگه‌ی گه‌شتی فڕۆكه‌وانی بۆ سعوودیه له فڕۆكه‌خانه‌كانی كوردستان بكاته‌وه، هه‌ڵوێست وه‌رگرتنی كۆمپانیاكانی عومره‌كردن و عومره‌كارانی كوردستان بوو، چونكه سه‌رجه‌میان به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نه‌بوون به به‌غداوه گه‌شتی سعوودیه بكه‌ن، به‌ڵكو تا ئێسته‌یش هیچ عومرهكارێك له كوردستان سه‌ردانی سعوودیه‌ی نه‌كردووه، دوای ئه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كان داخراون، ئه‌مه‌یش ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌غدای ناچاركرد به‌خۆیان دا بچنه‌وه و ده‌رگه به‌ڕووی گه‌شتی عومره‌كاران بكه‌ن.