بەم ماسكە گەشەی قژ دوو هێندە زیاد بكە

:: PM:01:52:14/02/2018 ‌
دەتەوێ ببیتە خاوەن قژێكی  درێژ و بریقەدار و قژت خێرا گەشە ناكات و بەردەوام دەوەرێ؟ ئەگەر ئەم ویست و حەزەت هەیە،  پێویستە ئەم رێگەیە تاقی بكەیتەوە كە یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و ڕێگە لە هەڵوەرینی قژ دەگرێت و تەندروستی قژ باشتر دەكات.

گەشەكردنی قژ پشت بە بۆماوەیی دەبەستێت، بەڵام چەندان هۆكاری ناوەكی و دەرەكی هەن،  یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدەن، خۆشبەختانە چەندان چارەسەری سروشتی هەن بۆ خێراكردنی گەشەی قژ و ڕزگاربوون لەدەست گرفتی كەمتوانایی قژ لە خێرا هاتنەوە و بەهێزبوونیان.

لێرەدا ماسكێكی گرنگتان پێ ئاشنا دەكەین، زۆر كات لەلایەن ئەكتەرە بەناوبانگەكانەوە بەكاردەهێنرێت بۆ ڕێگری كردن لە هەڵوەرینی قژ و خێراكردنی گەشەی قژ،  بەپێی ئەو توێژینەوانەی ئەنجام دراوە، پیازی سوور بە ڕێژەی %87 ڕێگە لە قژ وەرین دەگرێت، ئەگەر مانگێك بە تەواوی بەكاربهێنرێت.

شارەزایان دەربارەی پیازی سوور ئەوەیان پشتڕاست كردووەتەوە، كە یارمەتیدەرێكی باشە بۆ پێستی سەر و گەشەكردنی قژ، چونكە بڕێكی زۆر گۆگردی زەردی تێدایە كە بەرهەم هێنانی كۆلاجین زیاد دەكات، ئەمەیش زۆر پێویستە بۆ گەشەكردنی قژ. جیا لەوەیش سوڕی خوێن چالاك دەكات و دژە بەكتریایەكی بەهێزە و ڕێگە لە هەوكردنی مووەكان دەگرێ.

چۆن سوود لە پیازی سوور وەردەگیردرێت بۆ گەشەكردنی قژ:
دوو بۆ سێ پیازی سووری مامناوەند بهێنە، پاشان بیكە خەڵاتەیەكی كارەباییەوە تاوەكو شەربەتێكی لێدێت، دواتر كەوچكێك هەنگوینی بۆ زیاد بكە. دواتر پێستی سەرت بەم گیراوەیە بەجوانی بشێلە بۆ ماوەی 30 خولەك یان سەعاتێك بەجێی بهێڵە و دواتر بە شامپۆ بیشۆ.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد