هەرگیز سیری ڕوواو فرێ‌ مەدە

:: PM:02:29:14/02/2018 ‌

زۆربەی خەڵك سیری ڕوواو فرێ‌ دەدەن و خواردن و بەكارهێنانی بە زیانبەخش دەزانن، بەڵام ئەمە هەڵەیەكی گەورەیە، چونكە سیری ڕوواو زۆر سوودی زیاترە لە سیری ئاسایی، جگە لە بۆنە خۆشەكەی، چەندان سوودی تەندروستی هەیە و دژە نەخۆشییە و بۆ چارەسەركردنی چەندان گرفتی تەندروستی كەڵكی لێ وەردەگیرێ.

سیری ڕوواو چییە؟
زۆرجار كە سیر دەكڕین و دوای چەند ڕۆژێك دەبینن سیرەكە ڕوواوەتەوە و بە شێوەیەكی بنچینەیی چەند گەڵایەكی باریكی لێ سەوز بووە، لەم حاڵەتە سیر هیچ سوودێكی لە دەست نادات و بگرە زۆر سوودبەخشتر دەبێ لەو كاتەی نەڕوواتەوە و هیچ گەڵا و لكێكی لێ سەوز نەبووەتەوە.

بۆچی سیری ڕوواو سوودی زیاترە؟
سیری تازە چەندان ئاوێتەی تێدایە وەكو ئالیسین، ئالین، دووەم گوگرداتی ئالیل، بەڵام سیری ڕوواو زۆر پێكهاتەی زیاتری تێدایە، بەپێی تازەترین توێژینەوە دەركەوتووە، سیری ڕوواو بڕێكی زیاتر دژە ئۆكسیدی تێدایە كە  زۆر گرنگن بۆ جەستەی مرۆڤ.

سیری ڕوواو ڕێگە لە شێرپەنجە دەگرێت؟
د. جۆنگسانگ كیم لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی لەسەر سیری دووبارە ڕوواوە ئەنجام داوە و لەسەر ئەنجامی لێكۆڵینەوەكەی دەڵێ، سیر ڕووەكێكی زۆر ناسكە بۆ هێرشكردنە سەر بەكتریا، ڤایرۆس و مشەخۆرەكان، دەتوانن پێكهاتەی كیمیایی جیاواز و فیتوالیكسین بەرهەم بهێنن بۆ زیادكردنی بەرگری لەش دژی نەخۆشییە درێژخایەنەكان، سیری ڕوواو ژەهراوین بۆ لەناوبردنی بەكتریا و مشەخۆری زیانبەخش، بەڵام بەسوودن بۆ لەشی مرۆڤ، جیا لەوەیش ڕێگرییەكی باشە بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشی شێرپەنجە، فیتوالیكس بە خێرایی دژی خانە شێرپەنجەییەكان دەجەنگێ و لەناویان دەبات و بەسەر بەكتریا و ڤایرۆسە مەترسیدارەكانیش زاڵ دەبێ و بەمەیش هۆكارەكانی دروستبوونی خانەیی شێرپەنجەیی بە تەواوی بە كۆتا دێنێت، بەهۆی ئەوەی ڕێژەیەكی زۆر دژە ئۆكسید و دژە ڤایرۆس و دژە كەڕووی تێدایە، ڕێگرییەكی سەرسەخت لە هەوكردن دەكات و بۆ چارەسەری ژەهراویبوون و سكچوون و زۆر گرفتی تر، سوودی یەكجار زۆر بە مرۆڤ دەگەیەنێت.

سەرچاوە/ healthywayoflifee



وشە - ئاوات ئازاد