به بۆنه‌ی ڕۆژی له‌دایكبوونی دایكییه‌وه، هه‌یفا چه‌ند ڤیدیۆیه‌كی دایكی له‌و ئاهه‌نگه‌دا بڵاو كرده‌وه، كه به سوپرایز بۆ دایكی ئاماده كردبوو.
دوێنێ شێشهم، له‌دایكبوونی دایكی هه‌یفا وه‌هبی هونه‌رمه‌ندی لوبنانی بوو، به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌یفا سوپرایزێكی تایبه‌تی بۆ دایكی ئاماده كرد و له ستۆری ئینستاگرام ڤیدیۆیه‌كی بڵاو كرده‌وه، به‌ڵام هیچ ئاماژه‌ی به ته‌مه‌نی دایكی نه‌كردبوو.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ی هه‌یفا له تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی به ڕێژه‌یه‌كی زۆر ده‌نگی دایه‌وه، خه‌ڵكێكی زۆر پێیان وابوو جوانییه‌كه‌ی هه‌یفا به ته‌واوی له دایكییه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه، چونكه دایكی به‌و ته‌مه‌نه‌وه هێنده سه‌رنجڕاكێش بوو، بێ گومانن له‌وه‌ی به گه‌نجیش هه‌ر وه‌ك هه‌یفای كچی بووه.
هه‌یفا وه‌هبی (44 ساڵ)، سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی وه‌ك نمایشكار ده‌ركه‌وت و له ڕێكلامی چه‌ند كاڵایه‌كی بازرگانیشدا له تیڤییه‌كان ده‌بینرا، پێش ئه‌وه‌ی بچێته بواری هونه‌ر و وه‌ك گۆرانیبێژ ناو ده‌ربكات. ئه‌گه‌رچی هۆی سه‌ره‌كیی ناسراوییه‌كه‌ی به‌هۆی شۆخوشه‌نگییه‌وه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ڕووی كرده بواری نواندن و له چه‌ند دراما و فیلمێكدا وه‌ك پاڵه‌وانی سه‌ره‌كی ده‌ركه‌وت، به‌لای ڕه‌خنه‌گرانیشه‌وه زیاتر له‌م بواره‌دا سه‌ركه‌وتوو بووه.