فیلمی (جه‌ستس لێگۆ)، كه یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین فیلمه‌كانی هۆلیوود، دوای ده‌رچوون و بڵاوكردنه‌وه‌ی بوو به یه‌كێك له پربینه‌رترین و پڕداهاتترین فیلمی سینه‌مایی كه به ده‌هاته زۆره‌كه‌ی هۆلیوودی رزگار كرد.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
forbes" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له فیلمه نوێكه‌ی (جه‌ستس لێگۆ) ده‌كات و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه چه‌ندان كارێكته‌ری تێدایه له فیلمی جیاواز و چه‌ند چیرۆكێك تێكه‌ڵكراوه وه‌ك "Wonder Woman و Batman v Superman" كه له ساڵی 2017 دا ده‌رهێنراون و بوون به خاوه‌نی بینه‌رێكی زۆر، هه‌روه‌ها تێكه‌ڵكردنی چه‌ند فیلمێكی تر وه‌ك " the flash و aqua man" كه ئه‌مه وای كرد ببێته خاوه‌نی بینه‌رێكی یه‌كجار زۆر.
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌رهێنه‌ری فیلمه‌كه ده‌ڵێت، ویستمان ئه‌م فیلمه سینه‌ماییه ببێته هۆی یه‌كگرتنه‌وه‌ی چه‌ندان پاڵه‌وان له فیلمه‌كانی تردا وه‌ك فیلمی "the avengers" كه چه‌ندان ئه‌كته‌ری به‌ناوبانگ و فیلمی پڕداهاتی تێدا كۆكراوه‌ته‌وه و كراوه به‌یه‌ك.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی روون كراوه‌ته‌وه كه هۆكاری ڕزگاركردنی هۆلیوود چییه له‌لایه‌ن ئه‌م فیلمه‌وه و ده‌ڵێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌م فیلمه بوو به خاوه‌ن سه‌یركه‌رێكی زۆر له دنیادا له هه‌مان كاتدا بوو به خاوه‌نی داهاتێكی زۆر به‌بڕی "656" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی كه نزیكه‌ی "228" ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی بۆ هۆلیوود گه‌ڕانده‌وه، ئه‌مه‌یش بوه هۆی ئه‌وه‌ی كه هۆلیوود داهاتی زیاتربێت و له كێشه داراییه‌كه‌ی تێیكه‌وتبوو رزگاری بێت.