گۆرانیبێژی كورد پەرواز حوسێن، لە ڕۆژی ڤاڵانتاین جگە لە گۆڕان سەڵاحی هاوسەری خۆشەویستی بۆ گوێگران و هەوادارانی دەردەبڕێت.
پەرواز حوسێن وێنەیەكی بڵاو كردووەتەوە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسیووتی، بیری هەموو هەوادارانم دەكەم زۆر دڵخۆشم كە منتان خۆشدەوێت منیش ئـێوەم خۆشدەوێت.
پەرواز ڕووی پرسیاری ئاراستەی هەوادارانی دەكات و دەڵێت، دەمەوێت بزانم بۆ ڕۆژی خۆشەویستی چۆن خۆتان ئـامادە كردووە گوڵ بنێرن بۆ دایك و باوكتان و خۆشەویستانتان، چونكە ژیان بێ خۆشەویستی هیچ مانایەكی نییە.
شایانی باسە ئەم گۆرانیبێژە هاوسەری گۆرانیبێژی ناوسراوی كورد (گۆران ساڵح)ە، ئەوان ئێستە خاوەنی دوو منداڵن و هەردووكیان بەردەوامن لە كارە هونەرییەكانیان، پەرواز لەگەڵ گۆران ساڵحی هاوسەری لە چەندان كۆنسێرت بەشدارییان كردووە، هەمیشە هەواداریكی باشیان هەبووە.
پەرواز حوسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە شاری قەڵادزێ لەدایك بووە و ئێستە لە هەولێر دەژی، سترانبێژێكی لاوی كوردە، كە بە دەنگی خۆش لە وەرزی دووەمی بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "كاناڵی MBC" بە ناوی "ئەرەب ئایدڵ"ی ٢٠١٣ بەشداری كردووە و بە گوتەی چەند سەرچاوەیەكی هەواڵنێری بووە بە "باڵوێزی مۆسیقای كوردی بۆ ناو جیهانی عەرەب.