لافاو سەدێكی ئاوگڵدانەوەی ڕووخاند

:: PM:07:28:14/02/2018 ‌

بەهۆی بەرز بوونەوەی ئاوی ڕووبار لە پڕۆژەی "خاس" بۆ دابین كردنی ئاوی خواردنەوەی ماڵانی شارۆكەی قەڵادزێ‌ ئەو سەدە كاتییە ڕووخا كە ساڵی پار دروستكرابوو.

ئەمڕۆ چوارشەم 14ـی شوبات، سەلیم ئەحمەد كە هاووڵاتیەكی شارۆكەی قەڵادزێ‌ بە "وشە"ـی ڕاگەیاند، لە دوێنێ‌ ئێوارەوە ئاوی خواردنەوە بۆ ماڵان بەرنەدراوەتەوە وەستاوە ئەوەیش بەهۆی بوونی بارانێكی زۆر و تێكەڵبوونی قوڕ و لیتە بە پڕۆژەی ئاوی خاس.

ئەو هاووڵاتیە دەڵێت، ئەو بەربەستەی دروستكرابوو بۆ گڵدانەوەی ئاو كە كۆماری ئیسلامی ئێران ئاوی گرتبووە دوێنێ‌ شەو لەگەڵ ئاو داڕماوە و بەشێكی زۆری نەماوە.

لای خۆشییەوە پڕۆژەی خاس لە ئاگەدارییەكی بۆ هاووڵاتیان دەڵێت، بەهۆی بەردەوام بارینی بارانێكی زۆر و زیاد بوونی ئاوی ڕووباری خاس بەشێوەی لافاو قوڕاویەكی زۆر رێژەی پیسی (N.T.U)ئاوەكە بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بووە كە بەپێی دوایین پشكنین بەرزبۆتەوە بۆ 1300 كە ئەم رێژەیە پاكردنەوەی زۆر زەحمەتە ئەگەری هەیە بەیانی ئاو دابەش نەكرێت بۆ ئاگاداریتان.

پڕۆژەی ئاوی خاس سەرچاوەی یەكەمی دابین كردنی ئاوی شارۆكەی قەڵادزێیە و ساڵانە حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕێگەی تەندەر بە كۆمپانیاكان دەدات.



وشە - رامیار جەواد