ئەڵمانیا.. دوو شێر بە هۆی ترسەوە هەڵدێن

:: PM:04:19:01/10/2016 ‌

بە گوێرەی راگەیاندنەكانی ئەڵمانیا بەیانیی دوێنێ هەینی، لە باخچەیەكی ئاژەڵانی شاری لایبزیگی ئەڵمانیا، بە هۆی ترس و تۆقینیان لە گەشتیاران، دوو شێر لە قەفەسەكانیان هەڵهاتوون.

لە هەواڵەكاندا هاتووە، ئێستە بەرپرسانی ئەو باخچەی ئاژەڵانە، دەرگەی باخچەكەیان بە رووی گەشتیاران و سەردانكەران داخستووە، بە مەبەستی دۆزینەوە و گرتنەوەی شێرەكان، چونكە پێ ناچێ توانیبێتیان لە باخچەكە بچنە دەرەوە.

وتەبێژێك بە ناوی كارگێڕیی باخچەی ئاژەڵانەوەكەوە رای گەیاندووە، شێرەكان ناویان "majo" و "matshegestsi"یە، لە مانگی ئاب/ئۆگستسی رابردووەوە هێنراونەتە باخچەی ئاژەڵانەكەی ئەوان لە شاری لایبزیگ.

لە ئێستەدا دۆخی نائاسایی لە باخچەكە راگەیەنراوە، رێگە بە گەشتیاران نادرێ سەردانی باخچەكە بكەن و تا ئێستەش روون نەبووەتەوە، كە شێرەكان چۆن توانیویانە لە قەفەسەكەیان دەرباز ببن.

وشە/ Rt. و: ئەهمەد كەیفی



وشە - ئه‌ همه‌د كه‌یفی