به‌رپرس و پۆلیس و یاریكه‌ریى بۆكسێن خۆیان به كه‌مئه‌ندام نووسیوه
دواى بڕیارى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران به ژماره (1515) له مانگى ناسانی 2016، جارێكى تر پشكنین بۆ لیستى كه‌مئه‌ندامان كرا و له یه‌كى 10ـى ساڵى 2017 كۆتای به پرۆسه‌كه هات. ژماره‌ی تۆماركراو و پرۆسه‌ی پێداچوونه‌وه و ئه‌نجامی لیژنه پزیشكییه‌كان، تا ئێسته كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و نزیكه‌ى 32 هه‌زار ناو ئاشكرا بوون كه شایسته‌ى كه‌مئه‌ندامى نه‌بوونه، به‌ڵام باس له‌وه ده‌كرێت له‌و ناوانه‌یشی ماونه‌ته‌وه وه‌ك كه‌مئه‌ندام، هێشتا ژماره‌یه‌ك كه‌سیان تیایه شایسته‌ی مووچه نین.
عومه‌ر جه‌بار سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كورته‌باڵاكانى كوردستان ئاشكراى ده‌كات كه به‌رده‌وام له گفتوگۆدان له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێم بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى كه‌مئه‌ندامان. به‌گوته‌ی خۆی "له ڕابردوو كاره‌كانمان باش ده‌ڕۆیشت، به‌ڵام ئێسته به‌هۆى نه‌مانى وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى، كاره‌كان سه‌خت بووه".
عومه‌ر بۆ "وشه" ئه‌وه ده‌خاته روو كه له دواین به‌دواداچوونیان بۆ ژماره‌ى كه‌مئه‌ندامان كه پشكنینیان بۆ كراوه و به شایسته زانراون بۆ وه‌رگرتنى مووچه، ده‌ركه‌وتووه 32 هه‌زار كه‌س له لیستى پێشوو ڕه‌ش كراونه‌ته‌وه و ته‌نیا 79 هه‌زار كه‌مئه‌ندام ماون.
سه‌رۆكى كۆمه‌ڵه‌ى كورته‌باڵاكان ئه‌وه‌یش ئاشكرا ده‌كات كه، "به‌رپرس و پۆلیس و پێشمه‌رگه هه‌ن خۆیان به كه‌مئه‌ندام نووسیوه، پیاوى ته‌واو تۆمار كراوه به بێوه‌ژن و چه‌ندان كه‌سیتر كه هیچ كێشه و رێژه‌یه‌كی كه‌مئه‌ندامییان نییه، به كه‌مئه‌ندام تۆمار كراون". بۆیه وه‌ك ئه‌و روونی ده‌كاته‌وه "له‌و 79 هه‌زار كه‌سه‌یش كه ماون، لیژنه‌یه‌كى ئه‌وروپى و تایبه‌تمه‌ند كارى له‌سه‌ر بكه‌ن، پێمان وایه 30 هه‌زار كه‌س به شایسته‌یى مووچه‌یان پێ ده‌درێت و ئه‌وانى تر كه‌مئه‌ندام نین".
شێرزاد عه‌لى كه‌مئه‌ندامێكى سه‌نگه‌ره و قاچێكى له ده‌ست داوه، بۆ "وشه" ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ژماره‌ی ئه‌و خاوه‌ن پێداویستییه تایبه‌تانه‌ی له هه‌رێمى كوردستان تۆمار كراون، ساڵی 2016 بریتی بوو له 120 هه‌زار و 229 هاووڵاتى له پرۆسه‌ی دووباره پشكنینه‌وه‌دا كه به فه‌رمانی ژماره 1515ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرا له مانگی نیسانی 2016 و له 1ی 10ی 2017 كۆتایی هات، 79 هه‌زار و 976 هاووڵاتی مانه‌وه وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی تایبه‌ت كه شایسته‌ی مووچه بن.
شێرزاد ورده‌كاری زیاتر ده‌خاته ڕوو به‌وه‌ی، "سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامی فه‌رمانبه‌ر شه‌ش هه‌زار و 473 هاووڵاتیین به مووچه‌ی (100 هه‌زار دینار)ـی مانگانه، سوودمه‌ندانی كه‌مئه‌ندامی بێ مووچه، 79 هه‌زار و 385 هاووڵاتی به مووچه‌ی 150 هه‌زار دیناری مانگانه، هه‌روه‌ها ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی وه‌ك خاوه‌ن پێداویستی ئیفلیجی، نابینا، كورته‌باڵا، بیركۆڵ، تالاسیمیا، كه‌ڕولاڵ، ئیفلیجی ده‌ماغ، كه‌مئه‌ندامی، هیمۆفیلیا، مه‌نگۆل (داون)، شیزۆفرینیا، ئۆتیزم تۆمار كراون، له لیسته نوێیه‌كه".
له به‌رانبه‌ردا هه‌مزه مه‌غدید به‌ڕێوه‌به‌رى ڕاگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، ئێسته رێكخستنه‌وه‌ی كاروبارى كه‌مئه‌ندامان به‌ره‌و كۆتایه، له سیسته‌مێكى نوێ خه‌ریكى تۆماركردنه‌وه‌یانین بۆ ئه‌وه‌ى بكرێ به لیستى مووچه، ته‌نیا چه‌ند كارێكى وردى ماوه.
هه‌مزه ئاشكراى كرد كه به‌هۆى بوونى هه‌ندێك كێشه له واژوو و ورده‌كاریى نوێ له فۆڕمى كه‌مئه‌ندامان، نه‌یانتوانیوه تا ئێسته لیستى كۆتا ئاماده بكه‌ین، به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "له یه‌كى ئه‌م مانگه‌وه نیسان/ئه‌پریل، به داتابه‌یسی نوێ كارى له‌سه‌ر ده‌كه‌ین كه كارى لیژنه‌ى پزیشكى بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه كراوه و ناویان ده‌چێته ناو سیسته‌مه‌كه‌وه".
"له ده‌سه‌ڵاتى وه‌زاره‌تى دارایییه ڕێژه‌ى مووچه‌ى كه‌مئه‌ندامان چه‌ند ده‌بێت و چه‌ندى ده‌بڕێت و وه‌ك پێشووى لێ دێته‌وه یان نا، به‌ڵام ئێمه داوامان كردووه مووچه‌كانیان وه‌ك پێشوو بێت" مه‌غدید وای گوت.
ڕێزان عه‌لى به‌رپرسى یاسایی كه‌یسی تووشبووانى بیرۆكۆڵى زانیارییه‌كی وه‌زاره‌تی كار بۆ "وشه" ده‌گوازێته‌وه و ده‌ڵێ، پێوه‌ندیم به وه‌زاره‌تی كار و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كردووه و پێیان گوتم، تا ئاستێك كۆتا به پشكنینی كه‌مئه‌ندامان هاتووه، به‌ڵام له سنووری گه‌رمیان ژماره‌یه‌ك كه‌مئه‌ندام ماون بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینیان بۆ بكرێت، ژماره‌یه‌ك كه‌سیش له ده‌ره‌وه‌ی وڵاتن و پشكنینیان بۆ نه‌كراوه و ژماره‌یه‌كی تریش خۆیان نه‌هاتوون بۆ پشكنین.
ڕێزان گوتی "ئه‌وانه‌ی مووچه‌یان بڕاوه، ئه‌وه نییه كه له پشكنین ده‌رنه‌چوون، به‌ڵكو تا ئێسته ئه‌وه جێبه‌جێ نه‌كراوه كه بڵێن ڕێژه‌ی 50% یا 60%یان بۆ هه‌ژمار ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێژه‌ی 65% به‌ره‌و سه‌ره‌وه، بۆ ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ن كه له لیژنه‌ی پزیشكی ده‌رده‌چن و مووچه‌ی خۆیان وه‌رده‌گرن".
"به‌پێی گوته‌ى سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌رێمى كوردستان بێت، چاكسازی له سیسته‌می پاشه‌كه‌وت تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیش ده‌گرێته‌وه، واته مووچه‌ی ئه‌و كه‌مئه‌ندامانه‌ی كاریان نییه، له 90 هه‌زاره‌وه ده‌بێت به 150 هه‌زار، ئه‌وانه‌شی كاریان هه‌یه له 60 هه‌زاره‌وه ده‌بێت به 100 هه‌زار، به‌ڵام له هه‌مووى سه‌یرتر له لیستى پێشوو پێش پشكنینى نوێ، یاریزانى كیك بۆكسێن به كه‌مئه‌ندامى بیرۆكۆڵ مووچه‌ى وه‌رگرتووه" ڕێزان ئه‌مه‌ی دركاند.