ڤۆلكس واگن خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی بەرهەم دێنێت

:: AM:08:56:24/04/2018 ‌
كۆمپانیای ڤۆلكس واگنی ئەڵمانی بە فەرمی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی "ئەی دی ئاڕ بایكس بیك"ی ڕاگەیاند كە بە خێراترین و ناوازەترین ئۆتۆمبێل لە دنیا دادەنرێ.

ئۆتۆمبێلەكە بە دوو مەكینەی بەیەكەوە لكێنراو كە هێزی ڕاكێشانی 680 ئەسپیان هەیە كار دەكات، ئەمەیش وای كردووە خێرایییەكەی سەرسوڕهێنەر بێ، جیا لەوەیش كێشی ئۆتۆمبێلەكە بریتییە لە دوو هەزار و 500 رەتل واتە هەزار و 136 كیلۆگرام، بۆ ئەوەی كێش و هێزی ڕاكێشانەكەی هاوسەنگی یەكتر بن و لەكاتی لێخوڕین دا تووشی كێشە نەبێ.

ئۆتۆمبێلەكە دەتوانێ بە ئاسایی لە سەعاتێكدا 96 كیلۆمەتر بڕوات، لە ماوەی 2.25 چركەدا خێرایی دەگەیەنرێتە 100 كیلۆمەتر لە سەعاتێكدا.

ئەو ئۆتۆمبێلەی ڤۆلكس واگن بە كارەبای بەرهەمهێنەری خۆی كار دەكات، بزوێنەرەكەی دەتوانێ 20%ی كارەبای كارپێكردنی بۆ دابین بكات و ئەوەی تر پێویستە بە شەحنكردنەوە بۆی دابین بكرێ.

شارەزایان دەڵێن، ئۆتۆمبێلە كارەبایییەكەی ڤۆلكس واگن ژمارەی پێوانەیی شكاندووە و خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایییە لە دنیا، پێشتر ئۆتۆمبێلی پیجۆ 208 بە خێراترین ئۆتۆمبێلی كارەبایی لە دنیا هەژمار دەكرا.


وشە - باز ئه‌حمه‌د