دوای ئه‌وه‌ی گۆرانیبێژی ناسراوی كورد "دڵنیا ڕه‌زازی"، كچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره "ناسڕی ڕه‌زازی" وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێشی كۆنی مه‌رزییه فه‌ریقیی دایكی و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵای ھونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی له واڵی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بڵاو كرده‌وه، كێشه‌یه‌كی گه‌روه له نێوان زه‌كه‌ریا و بنه‌ماڵه‌كه‌ی دروست ده‌كات.
دوای بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌و وێنه‌یه له پێگه‌یه‌كی نا فه‌رمی زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵاى هونه‌رمه‌نده‌وه كه نوێترین وێنه و هه‌واڵه‌كه‌ی له‌وێ بڵاو ده‌كاته‌وه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌یان به‌وه كردووه نیازی كچه‌كه‌ی مه‌رزییه فه‌ریقی خراپه و ده‌یه‌وێت سوكایه‌تی به زه‌كه‌ریا بكات، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه دڵنیا تائێسته هیچ ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كی نه‌داوه له‌سه‌ر ئامانجی بڵاو كردنه‌وه‌ی وێنه‌كه‌ی.
هه‌وادارانی زه‌كه‌ریا هێرش ده‌كه‌ن سه‌ر بنه‌ماڵه‌ی مه‌رزییه و ده‌ڵێن، ئه‌م وێنه‌یه له شكۆی ئیمپڕاتۆری هونه‌ری كوردی كه‌م نابێته‌وه كه مه‌به‌ستیان زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵایه. وه‌ك له وێنه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ، مه‌رزییه فه‌ریقی گۆرانی ده‌ڵێت و زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵایش میوزیك ده‌ژه‌نێت.
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵڵا، كه ماوه‌ی هه‌شت ساڵه ھیچ به‌رھه‌مێكی نوێی ھونه‌ریی بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه، پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست به گۆرانی گوتن بكات، وه‌ك میوزیكژه‌ن كاری كردووه و میوزیكی بۆ ھونه‌رمه‌ندان زیاد ئه‌سعه‌د و كامه‌ران ساڵح ژه‌نیووه.
مه‌رزییه فه‌ریقی، هاوسه‌ری هونه‌رمه‌ند ناسر ره‌زازی بوو، هونه‌رمه‌ندی ناوداری كورد، ده‌یان سروود و گۆرانیی نیشتیمانی گوتووه، له ڕۆژی 18/9/2005 له نه‌خۆشخانه‌یه‌كی سوید، كۆچی دوایی كرد.