عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و به‌رپرسى لقى 10ى ئه‌و حزبه له سۆران، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ده‌كات و دووپاتی ده‌كاته‌وه، حزبه‌كه‌ی به یه‌كه‌م له نێو حزبه كوردییه‌كان ده‌مێنێته‌وه. هاوكات رای ده‌گه‌یه‌نێت كه "له‌و هه‌ڵبژاردنه گۆڕنكارى روو ده‌دات و به‌هۆى خیانه‌تى 16ى ئۆكتۆبه‌ریش یه‌كێتى ده‌نگى زۆر كه‌م ده‌كات و گۆڕانیش هیچ له به‌ڵێنه‌كانى نه‌بردووه‌ته سه‌ر، بۆیه متمانه‌ى خه‌ڵك له ده‌ست ده‌دا.
عه‌ونی ده‌ڵێ، له ماوه‌ى داهاتوودا پارتى به‌نیازى گۆڕانكارییه له پۆسته حزبی و حكوومییه‌كانى ده‌ڤه‌رى سۆران و ئاماژه‌شى به‌وه دا، "گرنگى زۆرمان به سۆران داوه و به‌لامانه‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره گرنگى هه‌یه، سۆران شار نه‌بوو، پارتى كردى به شار، ره‌واندزیش كرابوو به شاره‌دێ و به‌ره‌و گوند ده‌چوو و خه‌ڵك كۆچی ده‌كرد، توانیومانه ئه‌ویش ببووژێنینه‌وه وه‌ك شارێكى گه‌وره‌ى مێژوویى.
به‌رنامه‌ى پارتى له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو چۆنه و بۆچى له بانگه‌شه‌كردن ساردوسڕیتان پێوه دیاره؟
پارتى شارستانییه‌ت و پێشكه‌وتن و رێكخستن به ئیشیه‌وه دیاره، ساردوسڕى نییه. نامانه‌وێ ته‌قلیدى ئه‌و دیارده ناشیرینانه و هه‌راسانكردنى خه‌ڵك و رێگرتن و شه‌ڕه‌په‌ڕۆ و ناشیرینكردنى سیمای شار و تێكدانى ژینگه بكه‌ین، ئه‌گه‌ر نا له‌وپه‌ڕى گه‌رمیدا پارتى ئاماده‌یی تێدایه بۆ هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق و خه‌ریكى كۆڕ و كۆبوونه‌وه و دیدارى خه‌ڵك و هاتووچۆى ناوشار و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ى ئه‌ندامان و جه‌ماوه‌رى خۆمانین .
*زۆربه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان ریفڕاندۆم به شكستى پارتى ده‌زانن، ئایا ده‌ستكه‌وت بوو یان شكست؟
ریفڕاندۆم ئه‌نجام درا و سه‌ركه‌وتوو بوو، ئه‌و چیڕۆكه درۆیه‌ى ده‌یانگوت ناوماڵى كورد رێك نییه گه‌لى كورد یه‌كگرتوو نییه و ده‌وڵه‌تیان ناوێ، به‌ڵام ده‌ركه‌وت 93%ى خه‌ڵكى كوردستان ده‌یانه‌وێ ببن به خاوه‌ن ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵام ده‌رهاوێشته‌كانى دوواى ریفڕاندۆم پێوه‌ندى به شكستى پارتى و حكوومه‌ته‌وه نه‌بوو، به‌شێكى یه‌كێتى هۆكاری بوو خیانه‌تیان كرد و كه‌ركووكیان له 16ى ئۆكتۆبه‌رى 2017 راده‌ست و پێشكه‌شى حه‌شدى شه‌عبی و سوپاى عێراق كرد!.
ئه‌گه‌ر ئه‌وان ده‌یانه‌وێ بڕینى بودجه و مووچه بخه‌نه ئه‌ستۆى ریفڕاندۆم كه پارتى به شانازییه‌وه خۆى به خاوه‌ن ده‌زانێ، هه‌ڵه‌ن. چونكه بودجه‌ى كوردستان ساڵى 2014 بڕاوه و ریفڕاندۆم 2017 ئه‌نجام دراوه و قسه‌كانیان راست نین، بێگومان ئه‌گه‌ر گرووپى 16ى ئۆكتۆبه‌ر خیانه‌تیان نه‌كردایه ئه‌و بارودۆخه ناله‌باره نه‌ده‌هاته پێش. بۆیه ئێمه باش ده‌زانین هیچ ده‌ستكه‌وتێكیان نییه تا خه‌ڵكه‌كه‌یان شانازی پێوه بكات، ناچارن خه‌ریكى درۆ هه‌ڵبه‌ستن و بوختانكردن و قسه‌ى بێ بنه‌ما و چه‌واشه‌كردن ده‌بن. له بیریشیان چووه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه بۆ عێراقه نه‌ك بۆ كوردستان، ده‌بوو ئێسته عێراق له‌سه‌ر پێنه‌دانى مافى كورد و جێبه‌جێ نه‌كردنى ته‌واوى ماده ده‌ستوورییه‌كان رووبه‌ڕووى ره‌خنه بكرێته‌وه نه‌ك هه‌رێمى كوردستان، ئه‌وان له بیریان چووه مه‌یدانى شه‌ڕه‌كه له كوێیه.
ئه‌ی كه‌واته ریفڕاندۆم سوودى هه‌بوو؟
ریفڕاندۆم كارێكى گه‌وره‌ى كرد، ئه‌ویش رووى راسته‌قینه‌ى حزبه سیاسییه‌كانى كوردستانى ئاشكرا كرد، ئه‌وه‌ى ده‌یه‌وێت خاوه‌ن ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بێت، ئه‌وانه‌یشى له پشت دروشمى ده‌وڵه‌ت خۆیان حه‌شار دابوو ئێسته ده‌ركه‌وتوون بازرگانى جۆراوجۆر له‌گه‌ڵ عێراق ده‌كه‌ن، نه‌ك ده‌وڵه‌تیان ناوێ به‌شێكى خاكیشیان راده‌ستى عه‌ره‌به‌كان كرد.
دوژمن دژى ریفڕاندۆم وه‌ستایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه نیشانه‌ى ئه‌وه نییه كه ریفڕاندۆم كارێكى هه‌ڵه بوو، ئێمه داخوازى مافه‌كانى خۆمان ده‌كه‌ین، بۆ عه‌ره‌ب كارێكى هه‌ڵه‌یه بۆ ئێمه راست و دروسته و كورد داخوازى مافى خۆى ده‌كات و ئه‌وان كۆیله‌بوونى كوردیان ده‌وێ.
*ره‌نگه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى داهاتوو جیاوازى هه‌بێ، وه‌ك ده‌بینین چه‌ند حزب و لیستێكى تازه به‌شدارن له هه‌ڵبژاردن، ئایا هیچ كاریگه‌رییان ده‌بێ له‌سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ى ده‌نگه‌كانى پارتى؟
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان حزبێكه له‌پێناو مافه نیشتمانییه‌كانى گه‌لى كورد تێده‌كۆشێت و ئێسته له‌وپه‌ڕٍى به‌هێزیدایه، چۆن پێشتر عێراق و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانى ده‌وروبه‌ر ناچار بوون پارتى وه‌ك رابه‌رى گه‌لى كوردستان وه‌ربگرن، له‌مه‌ودواش گه‌لى كوردستان به ده‌نگدان به پارتى وا ده‌كه‌ن پارتى ئه‌و هێزه یه‌كه‌مه بێت كه جێى شانازى ئه‌ندام و لایه‌نگرانى هه‌روه‌ها وڵاتانیش بێت، پارتى هه‌موو هه‌وڵی داوه بۆ پێشڤه‌چوونى هه‌رێمى كوردستان و پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى و ئاوه‌دانى بۆ هاووڵاتییان و دانیشتووانان له سفره‌وه ده‌ستمان پێ كرد، ئێسته هه‌رێمێكین جێى سه‌رسامى خه‌ڵكى وڵاتانین، له حكوومه‌ت و حكومڕانیش سه‌ركه‌وتوو بووینه، یه‌كێتى شكستى هێناوه پێوه‌ندى به ئێمه‌وه نییه كه له‌سه‌ر كورسى و ده‌سه‌ڵات و پاره له‌سه‌ر میراتى مام جه‌لال شه‌ڕیانه و هه‌ر رۆژه و حزبێك دروست ده‌كه‌ن، دروستبوونى ئه‌و حزبه تازانه به‌تایبه‌ت هاوپه‌یه‌مانى دزینى ده‌نگه له یه‌كێتى و هیچ كاریگه‌رى له‌سه‌ر پارتی نییه.
*پێت وایه لیسته‌كه‌ى د. به‌رهه‌م ساڵح سه‌ركه‌وتوو ده‌بێ، ئه‌گه‌ر وه‌ك سیاسییه‌ك ئه‌مه‌م پێ بڵێى؟
دكتۆر به‌رهه‌م هه‌روه‌ك چۆن له حكومڕانى سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو، به‌هه‌مانشێوه‌یش له دروستكردنى ئه‌و حزبه تازه‌ى سه‌ركه‌وتوو نابێت و به نه‌رێنى به‌سه‌ریدا ده‌شكێته‌وه، كاتێك سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو هه‌موو مانگێك بڕى ملیۆنێك دۆلارى به‌ناوى سه‌رۆكى كۆمارى عێراق ده‌دزی، چونكه هیچ یاسایه‌ك رێ به‌وه نادات ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ى حكوومه‌ت ببه‌ى، ئێسته هاتووه خۆى خاوێن پێشان ده‌دات، دامه‌زراندنى نایاسایی 40 هه‌زار كادرى یه‌كێتى كارێكى تر‌ى نائاسایی و نایاسایی ئه‌و بووه، خزمه‌تگوزاری نه‌مابوو هه‌موو شتی به قسه ده‌كرد و له‌سه‌ر زه‌وی هیچ نه‌كرابوو، بۆیه سه‌ركه‌وتوو نه‌بووه له حكوومه‌ت و حكومڕانى و له دامه‌زرانى ئه‌و حزبه‌ش هه‌روا ده‌بێت.
* ئه‌و پڕۆژه چاكسازییانه‌ى لایه‌نه سیاسییه‌كان وه‌ك بانگه‌شه به‌كارى دێنن، ده‌توانن جێبه‌جێیان بكه‌ن؟
ئه‌و لایه‌نه سیاسییانه هیچ پڕۆژه‌یه‌كى چاكسازییان پێ نییه و راست ناكه‌ن، له‌ناو حكوومه‌ت به‌شدار بوون هیچیان پێ نه‌كراوه، د. به‌رهه‌م له‌وه‌ته‌ى هه‌یه له حكوومه‌ت بووه و پۆستى هه‌ره‌باڵاى هه‌بووه چی كردووه؟ ئه‌وانی تریش كه له حكوومه‌تیش به‌شدار نه‌بوونه وه‌ك نه‌وه‌ى نوێ، دڵنیاین هیچیان پێ ناكرێ و ناتوانن متمانه‌ى خه‌ڵك به‌ده‌ست بێنن .
له هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌كانی رابردوو پارتى زۆرینه‌ى ده‌نگ له ده‌ڤه‌رى سۆران به‌ده‌ست دێنێت، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه پارتى ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ى له رووى خزمه‌تگوزارییه‌وه پشتگوێ خستووه، بۆچی؟
پارتى گرنگى به سۆران داوه و به‌لاى ئێمه‌وه ئه‌و ده‌ڤه‌ره تایبه‌تمه‌ندى خۆى هه‌یه، سۆران قوڕ و چڵپاو و ته‌نه‌كه بوو و شاریش نه‌بوو، پارتى كردوویه‌تى به شار و به‌پێى ئه‌و توانایه‌ى حكوومه‌ت هه‌یبووه پڕۆژه‌ى خزمه‌تگوزارى ئه‌نجام داوه و له داهاتووش كارى باش ده‌كرێ، له سۆران چه‌ندان په‌یمانگه و زانكۆ و قوتابخانه و نه‌خۆشخانه دروست كراون، خزمه‌تگوزارى زۆرباش به سۆران و ده‌وروبه‌رى كراوه، ئه‌و ده‌ڤه‌ره پێشكه‌وتنى باشى به‌خۆیه‌وه بینیوه. ره‌واندزیش كرابوو به شاره‌دێ و به‌ره‌و گوند ده‌چوو، خه‌ڵك جێی ده‌هێشت، توانیمان بیبووژێنینه‌وه و خزمه‌تگوزارى بۆ راكێشراو و وه‌ك شارێكى گه‌وره‌ى مێژوویى هه‌نگاوى به‌ره‌و پێشوه‌چوونى باش ده‌نێ. به‌ڵێ راسته پارتى ده‌نگێكى باشى له ده‌ڤه‌رى سۆران هه‌یه و زۆر پێویسته كارى باشترى بۆ بكرێت و خه‌ڵكى ئه‌و ده‌ڤه‌ره شایسته‌ى هه‌موو كارێكه بۆى بكرێت.
به‌رنامه و پلانى پارتى له سۆران چییه، ئایا هیچ گۆڕانكارییه‌ك له پۆسته حزبی و ئیدارییه‌كان به‌مزووانه ده‌كرێ؟
پارتى دیمو‌كراتى كوردستان به‌رده‌وام خه‌ریكى خۆ نوێكردنه‌وه‌یه، ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر كادرێكى تر‌ى پارتى له شوێنى من به‌رپرسى لقى 10 بوو، گۆڕانكارى كرا و ئێسته من لێره‌م، بێگومان له سنوورى سۆران گۆڕانكارى ده‌كرێت و له پۆسته حكوومییه‌كانى ده‌ڤه‌ره‌كه‌ش به‌هه‌مانشێوه، پارتى ئه‌گه‌ر پلانى خۆ نوێكردنه‌وه‌ى جێبه‌جێ نه‌كردایه، دواى 80 ساڵ حزبی یه‌كه‌مى كوردستان نه‌ده‌بوو، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌ین گۆڕانكارى له‌و شوێنانه بكه‌ین كه پێویستیان به گۆڕانكارییه .
بارودۆخى سیاسیی هه‌رێم و به‌غدا چۆن ده‌بینى؟ بۆچى تا ئێسته هه‌موو لایه‌نه‌كانى عێراق به شیعه و سوننه‌وه ده‌رگایان بۆ هه‌موو حزبه سیاسییه‌كان كراوه‌یه ته‌نیا بۆ پارتى نه‌بێت؟
پارتى حزبێكه نایه‌ته كڕین و فرۆشتن، پارتى له به‌رانبه‌ر ده‌ستكه‌وتى دارایی و كورسى و ئیمتیازات به‌هیچ شێویه‌یه‌ك سازش له‌سه‌ر مافه نه‌ته‌وه‌یییه‌كان ناكات له‌گه‌ڵ به‌غدا، لایه‌نه عێراقییه‌كان بۆچى ده‌رگایان بۆ یه‌كێتى واڵا نابێت له كاتێكدا نیوه‌ى كوردستانی پێشكه‌ش كردن، بۆچى ده‌رگایان واڵا نابێت بۆ گۆڕان له كاتێكدا سووكایه‌تى به ته‌واوى پیرۆزییه‌كانى كوردستان ده‌كه‌ن، هه‌رچى كورد پێى ناخۆشه و عه‌ره‌ب پێى خۆشه یه‌كێتى و گۆڕان و كۆمه‌ڵى ئیسلامى ده‌یكه‌ن. په‌رله‌مانتارانی پارتی به‌رگرى له كورد ده‌كه‌ن و بۆ ئامانجه‌كانى كورد تێده‌كۆشن.
له رووى سیاسییه‌وه شتێك به ناوى عێراق بوونى نه‌ماوه و سیاسه‌توانان و حوكمڕانییه‌كانى شیعه و سوننه نیازی ئه‌وه‌یان نه‌بووه وڵاتێك دروست بكه‌ن هى هه‌مووان بێت.
به‌بڕواى تۆ كام لایه‌نى سیاسی ده‌نگى كه‌م ده‌كات؟
پێشه‌كى یه‌كێتیى نیشتمانى كه دوو حزبی گۆڕان و هاوپه‌یمانى لێ جیا ،بوونه‌ته‌وه بێگومان به هه‌موو پێوه‌ره‌كان ده‌نگی كه‌م ده‌كات، له هه‌مان كاتدا نه‌وه‌ى نوێ له‌سه‌ر یه‌كێتى حیساب ده‌كرێ، بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان كه له هه‌ڵبژاردنى رابردووش به‌شدار بووه له ئه‌نجامى په‌یمان و به‌ڵێنى گه‌وره و ده‌ربڕینى دروشمی گه‌وره كه هیچ كامی جێبه‌جێ نه‌كردووه، له هه‌مان كاتیش‌دا سووكایه‌تى به خه‌ڵك و پیرۆزییه‌كانى كوردستان كردووه، خه‌ڵك ئاماده نین دووباره متمانه به‌و جۆره حزبه بكه‌ن، بۆیه ده‌نگى ئه‌وانیش بێگومان كه‌م ده‌كات.
به‌شێكى كاندیدانى پارتى سیڤییان به‌هێز نییه و ره‌نگه لاى جه‌ماوه‌رى پارتیش هه‌ندێكیان خۆشه‌ویست نه‌بن، له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك كاندید كراون؟
له‌و ململانێ دیموكراسییه‌ی كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان بوونى هه‌یه، كاندیدانیش ئه‌وه باش ده‌زانن كه هه‌موویان ده‌رناچن، كاندید زۆرترین ده‌نگ بۆ پارتى به‌ده‌ست دێنن، كاندیدانمان كه‌سانى ته‌كنۆكرات و جه‌ماوه‌رى و كه‌سانى خاوه‌ن ئه‌زموون له بواره جیاجیاكانى تێدایه. به‌پێچه‌وانه‌وه سیڤی كاندیدانمان باشه، له هه‌ڵبژاردنى رابردوو ئه‌وه ئاشكرابوو كه ئه‌و كاندیدانه‌ى پارتى ده‌ینێرێته په‌رله‌مانى عێراق ئه‌و كه‌سانه‌ن كه وه‌ك پێشمه‌رگه به‌رگرى له ماف و ئیمتیازاتى خه‌ڵكى كوردستان ده‌كه‌ن، به‌ڵام حزبه سیاسییه‌كانى تر‌ى كورستان خه‌ڵك گه‌واهى ده‌ده‌ن كه سه‌رۆك فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ "عه‌بادی"یه و یه‌كێك له‌گه‌ڵ "مه‌شهه‌دانی"یه و سه‌رۆك فراكسیۆنێكى كوردى له‌گه‌ڵ "مالیكی"یه، به‌شێكى نوێنه‌رانى لایه‌نه سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ حه‌كیم رێك كه‌وتوون كه پێ ده‌چێ بۆ كارى بازرگانى یا مووچه چه‌وره‌كه بێ یا هه‌ر كارێك بێت خۆیان فرۆشتووه به عێراق، په‌رله‌مانتارانی ئێمه‌یش به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك به‌رگرییان له ماف و داخوازییه‌كانى گه‌لى كورد كردووه و بایكۆتى ئه‌و دانیشتنانه‌یان كردووه كه زیانی هه‌یه بۆ خه‌ڵكى كوردستان و بێ‌ڕێزییان قبووڵ نه‌كردووه به‌رانبه‌ر پیرۆزییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان بكرێت. به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه لایه‌نه سیاسییه‌كانى تر ئه‌و كاره‌یان به‌لایه‌وه ئاسایی بووه.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌ى داهاتوودا پارتى چه‌ند كورسی به‌ده‌ست بێنێت؟
دڵنیام پارتى له‌ناو حزبه سیاسییه‌كانى كوردستان حزبی یه‌كه‌م ده‌بێت و ده‌نگیشى زیاد ده‌كات، گه‌لى كوردستان پشتگیریى پارتى ده‌كات، چونكه پارتى به رابه‌رایه‌تى سه‌رۆك بارزانى توانى ریفڕاندۆمێكى مێژوویى بكات كه هه‌موو كوردێكى دڵسۆز شانازى پێوه ده‌كات و مه‌به‌ستیش لێى سه‌ربه‌خۆیى كوردستان بوو، بۆیه دڵنیاین ده‌نگى زۆرباش به‌ده‌ست دێنین و حزبێكى كاریگه‌ر ده‌بین له په‌رله‌مانى عێراق .
وشه/ سۆران- مورشید برادۆستى