ژن و مێردێك له یادی 10 ساڵه‌ی هاوسه‌رگیرییاندا، به شێوه‌یه‌كی جیاواز یادیان كرده‌وه و زنجیره وێنه‌یه‌كیشیان به‌و یاده بڵاو كرده‌وه، كه له ته‌واوی میدیاكاندا ده‌نگی دایه‌وه.
جێنیفه‌ر سالفاج و جێف له ساڵی 2006 هاوسه‌رگیرییان كرد، ئه‌مساڵ به بۆنه‌ی یادی 10 ساڵه‌ی هاوسهرگیرییهكهیانهوه، بڕیاریان دا گه‌شت بكه‌ن بۆ 40 وڵاتی جیاواز، كه له ماوه‌ی 10 ساڵی ڕابردوودا گه‌شتیان بۆی كردووه، له هه‌موو وڵاته‌كانیش جێنیفه‌ر كراسه بووكێنییه‌كه‌ی له‌به‌ر كرده‌وه.
له هه‌ر وڵاتێكدا كه گه‌شتی بۆ كردووه، جێنیفه‌ر وێنه‌ی گرتووه و به زنجیره وێنه‌یه‌ك به ناوی "كراسێك، ژنێك.. جیهانێك" له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوی كرده‌وه.
ئه‌و وڵاتانه‌ش كه سه‌ردانیان كردبوو، بریتی بوون له ئه‌رجه‌نتین، ئوستوراڵیا، باهاما، كه‌مبۆدیا، چین، ئینگلته‌را، فڕه‌نسا، میسر، یۆنان، مه‌جه‌ر، ئایسله‌ندا، ئیتاڵیا، جامایكا، ئه‌رده‌ن، مه‌كسیك، سه‌نگافوره، ڕووسیا، نه‌رویج، تایله‌ند و چه‌ندان وڵاتی تر، دوایین وڵاتیش كه سه‌ردانی كرد و ئاهه‌نگی یادكردنه‌وه‌كه‌ی تێدا كرد، سكۆتله‌ندا بوو.
ئه‌م ژنه كتێبهكێكی له‌سه‌ر گه‌شته‌كه‌ی به ناوی زنژیره وێنه‌كانییه‌وه نووسیوه، یه‌كێكه له ناودارترین كتێبه‌كانی تایبه‌ت به گه‌شتكردن، بۆ چه‌ندان زمانی تر وه‌رگێڕدراون.