سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 نوێترین تابلێتی خسته بازاره‌كانه‌وه، كه ئه‌مه دووه‌م تابلێته كه ئه‌م كۆمپانیایه له یه‌ك ساڵدا دروستی بكات و بیخاته بازاره‌كانی دنیاوه.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای سامسۆنگ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای سامسۆنگ بۆ ساڵی 2018 نوێترین تابلێتی خسته بازاڕه‌كانه‌وه به‌ناوی "Galaxy Tab A 7.0" ه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌مه دووه‌م تابلێته كه كۆمپانیاكه بۆ ساڵی 2018 دروستی كردبێت.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م تابلێته‌وه چه‌ند روونكردنه‌وه‌یه‌ك ده‌دات و ده‌ڵێت، تابلیته نوێكه‌ی سامسۆنگ پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره، چونكه تابلیته‌كه خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌یه كه ده‌گاته 7.0 ئینج، له‌گه‌ڵیدا كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی پێنج مێگاپێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی هه‌شت مێگاپێكسڵه.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كردووه كه ڕامی ئه‌م تابلێته نوێیه‌یه هه‌شت گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 32 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 7.1.1 كار ده‌كات كه نرخه‌كه‌ی ده‌گاته 140 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.