له ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری له ئێرله‌ندا، به هۆكارێكی نادیار و سه‌یر خزم و كه‌سوكاره‌كانی بووك و زاوا ده‌بێته شه‌ڕیان، ده‌ست ده‌ده‌نه یه‌خه‌ی یه‌كتر.
له ئێرله‌ندا ئاهه‌نگێكی هاوسه‌رگیری ده‌نگی داوه‌ته‌وه، كه ڤیدیۆی خزم و كه‌سوكاری بووك و زاوا كراوه، چۆن له كاتی ئاهه‌نگه‌كه‌دا ده‌بێته شه‌ڕیان، له یه‌كتر ده‌ده‌ن و دوو پیاویش ده‌بوورێنه‌وه كه ڕوون نییه بارودۆخی ته‌ندروستییان له چ حاڵێكدایه.
ئه‌م ڤیدیۆیه له ته‌واوی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه، به یه‌كێك له سه‌یرترین ئاهه‌نگه‌كانی 2018 داده‌نرێت، كه‌سیش لێی تێناگات ئه‌و سێ گرووپه كێن كه هه‌ندێكیان شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ندێك ناوبژیوانی و هه‌ندێكیشیان لێدان ده‌خۆن.
وا دیاره میوانه‌كان به هه‌ڵه له ئاهه‌نگ تێگه‌یشتوون و بیریان چووه‌ته‌وه كه ئاهه‌نگ بۆ خۆشی وه‌رگرتن و دڵخۆشكردنی خه‌ڵك و بووك و زاواكه‌یه، نه‌ك ئاژاوه نانه‌وه و شه‌ڕكردن.