له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڤیدیۆیه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه، كه له فێستیڤاڵێكی نمایشكردنی جلوبه‌رگدا له سعوودیه، جله ژنانه‌كان به فڕۆكه نمایش ده‌كرێن و هیچ ژنێك وه‌ك نمایشكار له‌وێدا نییه.
ڤیدیۆی نمایشكردنی جلوبه‌رگی كولتووری سعوودی، له ڤیدیۆیه‌كدا له فێستیڤاڵێكی نمایشكردنی جلوبه‌رگی سعوودیه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه، كه له جیاتی نمایشكار جله‌كان نمایش بكه‌ن و له‌به‌ری خۆیاندا بێت، به دوو جلگره به فڕۆكه‌كانیان نووساندووه و نمایشی ده‌كه‌ن.
ئه‌م ڤیدیۆیه‌ش له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا بڵاو بووه‌ته‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌ناو خه‌ڵكدا دروست كردووه، خه‌ڵك به شتێكی كۆمیدی و سه‌رسوڕهێنه‌ری داده‌نێن.