ستاره عارف رۆژنامه‌نووس و چالاكی بوارى ژنان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا تیشك ده‌خاته سه‌ر هۆكاره‌كانی توندوتیژیی له كوردستان و پێی وایه "حكوومه‌ت رژد نییه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كان و سزادانی تاوانباران". هاوكات وه‌ك به‌شێك له چاره‌سه‌ر به باشی ده‌زانێ خول بۆ پیاو بكرێته‌وه تا ماف و ئه‌ركی ئینسانه‌كان بزانێت و له‌و رووه‌وه گه‌شبینه "ئه‌گه‌ر به‌رنامه هه‌بێت".
ئه‌و توندوتیژییه‌ى له كوردستان هه‌یه له چییه‌وه سه‌رچاوه‌ى گرتووه؟ ئایا بارى سیاسى ناوچه‌كه‌یه، یان ژینگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی؟
توندوتیژی ره‌گی مێژوویی و كولتووری هه‌یه و سه‌ره‌تا له‌و عه‌قڵه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ماف وه‌ك خۆی به ره‌گه‌زی جیاواز و زمان و مه‌زه‌و و نه‌ته‌وه و پێكهاته‌ی جیاواز نادات و رێز له جیاوازییه‌كانیان ناگرێت، رێزنه‌گرتن له‌و مافانه‌یش له ناهۆشیاری و ناشارستانیی كۆمه‌ڵگه یان تاكه‌وه دێت، ناهۆشیاری و تێنه‌گه‌یشتنی تاك یان كۆمهڵگهیش له ژینگه و كولتووری ناوچه‌یی و په‌روه‌رده‌یی، بۆ ئه‌و واقیعه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تێیدا ژیاوه و فێر بووه، بێگومان ئه‌م كۆمه‌ڵگه پڕ ره‌هه‌نده‌ی باسمان كرد توندوتیژ به‌رهه‌م دێنێ. چونكه مرۆڤ له له‌دایكبوونه‌وه توندوتیژ نییه، به‌ڵكو به‌ده‌ستی ده‌هێنێت و بۆ ئه‌وه ژینگه و كولتوور زه‌وینه ده‌ڕه‌خسێنن، ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ش هه‌ر له تاكه‌وه وه‌ك ڤایرۆس بۆ كه‌سی تر و نه‌وه‌ی داهاتوو ده‌گوێزرێته‌وه.
توندوتیژی به‌رانبه‌ر ژن توندوتیژیشه به‌رانبه‌ر منداڵ و گه‌نج، ناكرێت باس له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی توندوتیژ له دژی ژن بكه‌ین، به‌ڵام پێمان وابێت به‌رانبه‌ر منداڵ و گه‌نج و پیر و پیاویش توندوتیژی نییه، چونكه توندوتیژی له هه‌ر كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا هه‌بێت ده‌ره‌نجام توندوتیژییه به‌رانبه‌ر مرۆڤ به‌گشتی و تا ژینگه و سروشت و بیركردنه‌وه‌ی ئازاد و مافی هه‌ر پێكهاته و تاك و ژینگه‌یه‌كی جیاوازیش ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و توندوتیژییه‌ی له كۆمه‌ڵگه‌دا سه‌رده‌كه‌وێت و ته‌واوی بواره‌كانی ده‌گرێته‌وه، لایه‌ن و به‌رپرسانی سیاسی و ئابووریش لێی به‌رپرسیارن، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ین توندوتیژی دیارده‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و كولتوورییه، به‌مانای ئه‌وه دێت كه توندوتیژی خۆڕسكه و له كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌یه، ئه‌وكاته‌یش بێده‌نگی لێ ده‌كرێت و ده‌وترێت خۆی هه‌یه و ده‌ستی كه‌سی تێدا نییه.
توندوتیژی تا چه‌ند فاكته‌ره بۆ ئاڵۆزبوونی ده‌روونی تاك؟ ئه‌ی نائارامی باری ده‌روونی تاك تا چه‌ند هۆكاره بۆ دروستبوونی توندوتیژی؟
هه‌رچه‌نده من پسپۆڕی ده‌روونی نیم، به‌ڵام هێنده‌ی ئاگادارم و له واقیعدا هه‌ستم پێ كردووه، ئاڵۆزیی باری ده‌روونی تاك، له ئه‌نجامدانی توندوتیژی و ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و باره ئاڵۆزه ده‌روونییه له كردهكانیدا، پێوه‌ندیی پته‌ویان پێكه‌وه هه‌یه، توندوتیژی ده‌بێته هۆی ئاڵۆزكردنی باری ده‌روونی تاك و په‌راوێزخستنی و هه‌تا بێ وزهكردنی و دوورخستنه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵێك كار و چالاكی گرنگ كه پێویسته ئه‌نجامیان بدات، ئه‌وانه ته‌واوكه‌ری یه‌كترن. خراپی باری ده‌روونی توندوتیژی به‌رهه‌م دێنێت و توندوتیژیش به‌هه‌مانشێوه باری ده‌روونی شڵهژێنێ.
ژنكوشتن به بیانووی نامووسپه‌رستی زیاتر پاڵنه‌ری ویژدانی له پشته یا كۆمه‌ڵگه راسته‌وخۆ كاریگه‌ره؟
ژنكوشتن به‌بیانووی ناموسپه‌رستییه‌وه پاڵنه‌ری بێویژدانی به‌رانبه‌ر ژن له پشته، بێگومان كۆمهڵگهیش راسته‌وخۆ له پشت ئه‌نجامدانی ئه‌م دیارده نامرۆیییهوهیه، چونكه دیارده‌كه به‌رهه‌می ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ردوو ره‌گه‌زیش لێی به‌رپرسیارن، ته‌سككردنه‌وه‌ی نامووس له كه‌سایه‌تی ژن‌دا كورتبینی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه پیشان ده‌دات، كه هیچ نرخ و به‌هایه‌كی بۆ ژن نه‌هێشتووه‌ته‌وه و ته‌نیا تاوانباركردنی ده‌زانێت، ئه‌ویش له بابه‌تی زۆر لاوهكیدا، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا جیاوازی ره‌گه‌زیی و ناهاوسه‌نگی له‌م بواره‌دا زه‌قه و ئه‌م كولتووره‌ی به‌رهه‌م هێناوه كه ژن یه‌كسان نییه به پیاو و به‌چاوی كه‌متر ده‌بینرێت، بۆیه دید و تێڕوانینی ئه‌و كۆمه‌ڵگه‌یه له هه‌موو روویه‌كه‌وه به‌رانبه‌ر ژن ئاوا رهنگڕِِێژ ده‌بێت. ئه‌وه‌ش وای كردووه هه‌ر كاتێك گرفت یان هه‌ڵاواردنێك هه‌بێت له كه‌سایه‌تی ژن‌دا ته‌سك ده‌كرێته‌وه و ده‌كرێت به قوربانی.
بۆیه نامووس له‌و دیده ناعهقڵانییهی كۆمه‌ڵگه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه ژنیش ره‌گه‌زێكی سه‌ره‌كی و پێكهێنهریشیهتی، بێ ویژدانیش به‌شێكه له‌و تێڕوانینه ناهاوسه‌نگ و ناشارستانییه‌ی كۆمه‌ڵگه كه بڕیاری پێ ده‌دات و ژنی پێ سزا ده‌دات و تاوانبار ده‌كرێت.
ئایا ئاین رێخۆشكه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی ژن له‌سه‌ر نامووس و شه‌ره‌ف بكوژرێت، لێره‌دا داونه‌ریت یاخۆ ئاین كامیان به‌رپرسیارن؟
هه‌موو ئاینێك وه‌ك سه‌رجه‌م شۆڕشه‌كان له سه‌ره‌تاوه پڕ مانا و پڕ په‌یام و مرۆیین، پاش ده‌ربازبوونی قۆناغێك له ده‌ستێوه‌ردانی مرۆڤ، گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت و كۆمه‌ڵێك لادانی تێدا روو ده‌دات، هه‌ڵبه‌ته له‌لایه‌ن مرۆڤه‌وه. به وێنه‌ی به‌كارهێنانی ئێسته‌ی ئاینی ئیسلام له‌لایه‌ن هێزه ئیسلامی و سیاسییه‌كانه‌وه، بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی، له‌وكاته‌دا ئاین زۆر له جه‌وهه‌ری خۆی دوور ده‌خرێته‌وه و په‌یكه‌رێكی تری بۆ داده‌تاشن، له‌رێی ده‌ستبردن بۆ شه‌ریعه‌ت و چۆنیه‌تی لێكدانه‌وه و به‌كارهێنانی به‌گوێره‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی.
زۆر له ئاینه‌كانی تریش به‌م شێوه‌یه به‌كار هاتوون و لێكدانه‌وه‌ی جیاوازی بۆ كراوه، به‌تایبه‌تی له چاخه‌كانی سه‌ره‌تا و ناوه‌ڕاستی مرۆڤایه‌تیدا، به‌ڵام له كۆمه‌ڵگه رۆژئاوایییهكاندا كه ئێسته ئاین له ده‌وڵه‌ت و سیاسه‌ت جیا كراوه‌ته‌وه، كه‌متر ئه‌م ده‌ستێوه‌ردانه ده‌بینین بۆ ئاین و به‌كارهێنانی له به‌رژه‌وه‌ندی گرووپ یان لایه‌نێكی دیاریكراودا، ئه‌وه كۆمه‌ڵگه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوینه به كوردستانیشه‌وه، ئاینی ئیسلام بۆ مه‌رامی سیاسی و هه‌تا تایبه‌تی و حزبی به‌كار ده‌هێنرێت و گه‌لێك گۆڕانكاری نه‌رێنی به‌ناوییه‌وه ده‌كرێت.
كه‌واته چاره‌سه‌ری توندوتیژی چۆن ده‌كرێ، چونكه ئه‌وانه‌ی باست كرد هه‌مووی به‌رده‌وامه و هه‌ن له كۆمه‌ڵگه‌كه‌ماندا؟
پێشكه‌وتنی كۆمه‌ڵگه و ئاراستهگرتنی رووه و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی مه‌ده‌نی لایه‌نێكی چاره‌سه‌رییه، به‌ڵام حكوومه‌ت ده‌توانێت پڕۆژه‌ی هه‌بێت له رێی به‌هێزكردن و به‌دواداچوونی ورد بۆ كه‌یس و گرفته‌كانی ژنان و توندوتیژی، به‌تایبه‌تی له رێی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی توندوتیژی دژی ژنان و به‌هێزكردن و سه‌ربه‌خۆكردنی ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییانه و به سزاگه‌یاندنی تاوانباران، له كاتی لێ نه‌پرسینه‌وه و ئازادكردنی تاوانبارانیشدا ئه‌ركی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌دوایاندا بچێت و له حكوومه‌ت بپرسێته‌وه.
بێ له‌وه، گه‌لێك دیارده‌ی ناشیرین و ناشیاو له‌ناو پیاودا هه‌یه به‌رانبه‌ر كۆمه‌ڵگه به گشتی و ژنان به‌تایبه‌تی، وه‌ك خۆهه‌ڵقورتاندن له هه‌موو شتێك بێ ئه‌وه‌ی پێوه‌ندی به‌ویشه‌وه هه‌بێت، خۆخه‌ریككردن به كێشه سهرهتایییهكانی ژنانه‌وه و گه‌وره‌كردنیان و ته‌سككردنه‌وه‌ی رێیه‌كانی خۆده‌ربڕینی به‌رده‌م ژنان، ده‌كرێت ئه‌مانه له‌رێی كردنه‌وه‌ی خول و سیمیناری هه‌میشه‌یییه‌وه له‌سه‌ر ئه‌ركی حكوومه‌ت و له‌لایه‌ن كه‌سانی شاره‌زا و دنیابینهوه بۆ پیاو بكرێته‌وه، له‌پێناو ده‌رككردن به ماف و ئه‌ركی خۆی و رێزگرتن له به‌رانبه‌ریشی، واته ئه‌م كێشه كولتوورییانه چاره‌سه‌ریان هه‌یه ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ی حكوومی و هوشیار هه‌بن.
تۆ چۆن له‌وه ده‌ڕوانی كاتێك ژنێك ده‌كوژرێت و بكوژ رووبه‌ڕووی یاسا و لێپێچینه‌وه نابێته‌وه و خۆی حه‌شار ده‌دات یان ده‌چێته پاڵ حزبێ یان ده‌سه‌ڵاتدارێكه‌وه؟
ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت به رژدی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی ناكات و یاسا وه‌ك خۆی جێبه‌جێ ناكرێ، بگره له‌ژێر كاریگه‌ری حزب و كۆمه‌ڵگه‌دایه و ده‌سه‌ڵاتی لێپێچینه‌وه و سزا و حوكمدانی نییه، كاتێكیش ده‌چێته پاڵ حزبێكه‌وه، سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه به‌ڵگه‌یه بۆ زاڵی حزب به‌سه‌ر هه‌موو بواره‌كاندا كه یاسا و حكوومه‌ت و لێپرسینه‌وه‌ی خستووه‌ته ژێر كۆنترۆڵی خۆیه‌وه، له دۆخێكی وادا ژن زیاتر ده‌بنه قوربانی و ئاستی توندوتیژیش هه‌ڵده‌كشێت و ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ یاسا تونده‌كانی بكوژهوببڕه، بێ ئه‌وه‌ی كه‌س و ده‌زگه‌یه‌كی حكوومه‌تی هه‌بێت سنوور بۆم دۆخه نامرۆیی و توندوتیژه دابنێت، به‌ڕاستی مه‌ترسیداره و زیانی بۆ سه‌ر ئاسایش و ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه.
وشه/ سلێمانی- هه‌ورین نه‌جات