جه‌سته‌ی چوار منداڵ له‌لایه‌ن پۆلیسی ئۆرلاندۆ دۆزراونه‌ته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی پیاوێك ده‌یانفڕێنێت و به بارمته ده‌یانگرێت و دواتر خۆی و منداڵه‌كانیش ده‌كوژێت.
جۆن مینا ئه‌فسه‌ری پۆلیسی ئۆرلاندۆ ڕای گه‌یاند، جه‌سته‌ی مردووی پیاوێك دۆزراوه‌ته‌وه كه شوێنی فیشه‌كی پێوه دیاره، له‌گه‌ڵیشیدا ته‌رمی چوار منداڵیش دۆزراونه‌ته‌وه كه ته‌مه‌نیان له نێوان یه‌ك ساڵ و شه‌ش و 10 و 11 ساڵ ده‌بێت.
پۆلیسه‌كان ڕایان گه‌یاند، ئه‌م منداڵانه شه‌وی یه‌كشه‌م له‌لایه‌ن گاری لیندسی ته‌مه‌ن 35 ساڵ به بارمته گیراون، دواتر پۆلیسی ئۆرلاندۆ ئاگادار كراوه‌ته‌وه له حاڵه‌تێكی توندوتیژی له شوقه‌یه‌كی ڕۆژئاوای شاره‌كه، كاتێكیش گه‌یشتوونه‌ته شوێنه‌كه ئه‌م پیاوه ده‌ستڕێژی فیشه‌كی له پۆلیسه‌كان كردووه و ئه‌فسه‌رێك به‌ناوی كێڤن ڤالێنسا كوژراوه و دواتر ته‌رمی منداڵه‌كانیان دۆزیوه‌ته‌وه كه به فیشه‌ك كوژراون.
دوای ڕووداوه‌كه پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌كانی به‌رده‌وام كردووه بۆ گه‌یشتن به زانیاری و هۆكاری ڕووداوه‌كه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك ڕانه‌گه‌یه‌نراوه، جگه له‌وه‌ی پێشبینی كراوه دوو منداڵ هی پیاوه‌كه بووبێت و دووه‌كه‌ی تریش منداڵی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی بووبێت.