به بۆنه‌ی ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی منداڵانی ئیشكه‌ر، به‌دواداچوونێك بۆ ئاماری منداڵانی ئیشكه‌ری كوردستان و عێراق كرا، تێیدا ده‌ركه‌وت كه منداڵان له كوردستان به ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر له منداڵانی عێراق كار ده‌كه‌ن.
12ی حوزه‌یرانی هه‌موو ساڵێك به ڕۆژی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی منداڵانی ئیشكه‌ر داده‌نرێت، بۆیه ئه‌مساڵ به‌و بۆنه‌یه‌وه به‌دواداچوونێك بۆ منداڵه‌كانی كوردستان و عێراق كرا، ده‌ركه‌وت كه سه‌رباری ته‌نگه‌ژه‌ی دارایی و باری خراپی كوردستان، هێشتا له كوردستان منداڵان كه‌متر كار ده‌كه‌ن وه‌ك له منداڵانی عێراق.
له‌مباره‌یه‌شه‌وه زیا بوترس سه‌رۆكی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ له هه‌رێمی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، رێژه‌ی كاركردنی منداڵان له هه‌رێمی كوردستان ناگاته 50% ئه‌مه‌ش ڕێژه‌یه‌كی زۆر كه‌متره له منداڵانی ئیشكه‌ری عێراق.
زیاتر گوتی: "بۆیه به رێژه قسه ده‌كه‌ین چونكه ئاماری ورد بۆكۆكردنه‌وه‌ی بابه‌ته كۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌كان ئاسان نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كاری منداڵ له هه‌رێمی كوردستان، به‌هۆی لێكه‌وته كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌یه وه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێزان و جیابوونه‌وه‌ی هاوسه‌ران".
له رووی یاسایییه‌وه لێپرسینه‌وه و هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان گرنگتره بۆ رێگری له ئیشكردنی مندڵان، چونكه سزای كاركردن به منداڵ له كوردستان له‌گه‌ڵ خێزان و خاوه‌ن كار منداڵی سه‌روی 11ساڵیش ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام عێراق نۆ ساڵ دیاری كراوه.
هه‌روه‌ها گه‌شه دارا سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵ له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" ئه‌وه‌ی خسته روو، كه له هه‌رێمی كوردستان تا ئێسته حكوومه‌ت هاوكاری نه‌كردوون، بۆ ئه‌وه‌ی رێژه‌ی منداڵانی ئیشكه‌ر بزانن، ئه‌وه‌ش كارێكی سانا نییه له كوردستان.
ره‌عد ده‌هله‌كی سه‌رۆكی لیژنه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی په‌رله‌مانی عێراقی بۆ"وشه" ئاماژه‌ی دا، منداڵانی ئاواره رێژه‌ی زۆرینه‌ی ره‌های منداڵانی كاركه‌ر پێك ده‌هێنن له عێراق و هه‌رێمی كوردستان، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، ماڵ و حاڵی خۆیان به‌جێ هێشتووه و ماڵباته‌كانیان پێویستیان پێیانه.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی