دۆخی ته‌ندروستیی خاتوونه ئه‌كته‌ری ناوداری میسری سومه‌یه خه‌شاب، تێكچووه و دوێنێ به په‌له گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه. ئێسته ئه‌و خاتوونه له ژێر چاودێریی پزیشكاندایه.
پێگه‌ی "
ئیلاف" بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تا ئێسته دروست نه‌زانراوه نه‌خۆشییه‌كه‌ی خه‌شاب چییه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه له ماڵه‌كه‌ی خۆی كه‌وتووه و بووراوه‌ته‌وه. به‌پێی میدیاكانی میسر، به په‌له گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی به‌رگریی ئاسمانی كه نهخۆشخانهیهكه پێشوازیی له دۆخه ناكاوه‌كان ده‌كات.
دوای ماوه‌یه‌ك هێشتنه‌وه‌ی له ژووری چاودرێی چڕ، ئێسته خه‌شاب بۆ ژوورێكی ئاسایی گواستراوه‌ته‌وه و به‌رده‌وام چاودێریی پزیشكانی له‌سه‌ره، بڕیاره بۆ ماوه‌ی 48 سه‌عات به‌و شێوه‌یه بمێنێته‌وه تا پزیشكان له دۆخی ته‌ندروستیی دڵنیا ده‌بنه‌وه.
له‌لایه‌كی تره‌وه هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌و ئه‌كته‌ره هونه‌رمه‌ند ئه‌حمه‌د سه‌عد له لاپه‌ڕه‌كه‌ی خۆی له فه‌یسبووك بۆ خه‌شاب بڵاوی كردووه‌ته‌وه، "هه‌زار جار هیوای سه‌لامه‌تیت بۆ ده‌خوازم رۆح و دڵم، له خوا داواكارم دۆخی ته‌ندروستیت باش بكات و به سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێیته‌وه بۆ لام. ژیان به‌بێ تۆ چێژی نییه".
سومه‌یه سه‌عید ئه‌لسه‌ید فه‌تحیه ئه‌لخه‌شاب له ساڵی 1976 له شاری ئه‌سكه‌نده‌رییه‌ی میسر له دایك بووه، له زانكۆی ئه‌سكه‌نده‌رییه كۆلیژی بازرگانیی ته‌واو كردووه. له ساڵی 1999دا ویستوویه‌تی ببێته گۆرانیبێژ، به‌ڵام ده‌رهێنه‌رانی بواری سینه‌ما و دراما به‌هره‌كه‌یان دۆزییه‌وه و له بواری نواندندا كاری هونه‌ریی كرد. له چه‌ندان كاری سینه‌مایی و ته‌له‌ڤزیۆنی كاری كردووه كه خۆیان له ده‌یان فیلمی سینه‌مایی دراما ده‌ده‌ن. له‌ناویاندا له درامای "عائله الحاج متولی" زیاتر ناسرایه‌وه كه له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندی كۆچكردوو نوور شه‌ریف رۆڵی بینی. تا ئێسته چه‌ندان خه‌ڵاتی وه‌رگرتووه و له‌ناویاندا خه‌ڵاتی "مۆركس".