له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان شوێنه‌واری ئه‌شكه‌وتێك هه‌یه كه ئه‌گه‌ر له هه‌ر وڵاتێكی تر بووایه، ره‌نگه بكرایه به سه‌رچاوه‌ی داهات و هه‌زاران كه‌س روویان تێ بكردایه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی كوردستان فه‌رامۆش كراوه و تازه به تازه هه‌ندێك به‌ڵێن بۆ ئاوڕلێدانه‌وه له‌و ئه‌شكه‌وته ده‌درێت كه به "مانگه‌وه‌كه‌ڵ" ناسراوه.
كوردستان پڕه له ئه‌شكه‌وت و شوێنه‌واری سه‌رنجڕاكێش كه ده‌كرێت هه‌ریه‌ك له‌و شوێنانه بۆ بواری گه‌شتوگوزار بقۆزرێنه‌وه دوای ئه‌وه‌ی مێژوو و ناسنامه‌یان دیاری كرا.
كارزان عوسمان ده‌رچووی زانكۆ و شاره‌زای جیۆگرافیا و شوێنه‌وار، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، ئه‌شكه‌وتێك كه به مانگاوه‌كه‌ڵ ناسراوه و له شاخی شه‌واڵدڕه، له نێوان سنووری هه‌رێمی كوردستان و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان هه‌ڵكه‌وتووه، شوێنه‌وارێكی ده‌گمه‌نه و گرنگیی پێ نه‌دراوه.
ئه‌شكه‌وته‌كه به دووریی نزیكه‌ی 10 كیلۆمه‌تر له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شاره‌دێی مه‌یدان و پێنج كیلۆمه‌تر له باشووری شاخی به‌مۆ هه‌ڵكه‌وتووه و گونده‌كانی هاجیله‌ر، چیاڕه‌زا، دێسوتك و هه‌روه‌ها سه‌یرانگه‌ی گۆمه‌به‌حری، ده‌كه‌ونه ئامێزی دیوی باشووری شاخ و ئه‌شكه‌وته‌كه‌وه له سنووری گه‌رمیان.
خه‌ڵك و گوندنشینانی سنووره‌كه به ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌ڵێن "كه‌وروی مانگاوه‌كه‌ڵ" پانی ده‌روازه‌كه‌ی نزیكه‌ی 18 مه‌تره و له هه‌ندێك شوێندا زیاتر له 40 مه‌تر ده‌بێت، به‌رزیی ده‌روازه‌كه‌ی كه‌متر له 10 مه‌تره و له هه‌ندێك شوێندا له ناوه‌وه‌ی نزیكه‌ی 20 مه‌تر به‌رز ده‌بێت، قووڵییه‌كه‌شی نزیكه‌ی 100 مه‌تره.
به گوته‌ی كارزان عوسمان، كه له ئه‌شكه‌وته‌كه ده‌چیته ژووره‌وه به‌لای چه‌پدا لقێكی لێ ده‌بێته‌وه به قووڵی نزیكه‌ی 50 مه‌تر. له نزیك ناوه‌ڕاستی ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا ڕووناكییه‌ك دێته ژووره‌وه و تا ئاستێك رووناكی ده‌كاته‌وه، به‌ڵام قووڵایی ئه‌شكه‌وته‌كه ته‌واو تاریكه، به جۆرێك پێویستت به لایتێكی زۆر باش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ری خۆت ببینی.
كارزان پشتی به سه‌رچاوه‌ی جیاجیا به‌ستووه بۆ ناساندنی ئه‌و شوێنه‌واره گرنگه و باس له‌وه ده‌كات، ناو ئه‌شكه‌وته‌كه له رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاستدا بێ وێنه‌یه و له هاویندا زۆر سارد و فێنكه، چونكه له زۆر شوێنی‌دا دڵۆپ دڵۆپ ئاو ده‌تكێت و په‌یكه‌ری كلسی دروست كردووه، ئه‌و ئه‌شكه‌وته بووه‌ته په‌ناگه‌ی چه‌ندان جۆری باڵنده و گیانله‌به‌ری كێوی.
له‌ناو ئه‌شكه‌وته‌كه‌دا كه‌ره‌سته‌ی شوێنه‌وار بینراوه. هه‌رچه‌نده چیرۆكی جیاوازی له‌سه‌ر ده‌گێڕنه‌وه، به‌ڵام به بۆچوونی ئه‌و ده‌رچووه‌ی زانكۆ، هێشتا به ته‌واوی نازانرێت هۆی ناونانی ئه‌شكه‌وته‌كه به "مانگاوه‌كه‌ڵ" چییه.
ئه‌و نیگه‌رانه له‌وه‌ی تا ئێسته لایه‌نی پێوه‌ندیدار نه‌یتوانیوه ئه‌و ئه‌شكه‌وته بناسێنێ، له كاتێكدا ده‌كرێت وه‌ك شوێنێكی گه‌شتوگوزاری و شوێنه‌واری كه‌ڵكی لێ وه‌ربگیرێت.
له لایه‌كی تره‌وه نه‌وزاد له‌تیف به‌رپرسی به‌شی پشكنین له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری گه‌رمیان بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا كه ناوچه‌كه وه‌ك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری لای ئه‌وان تۆمار كراوه. ئه‌وه‌یشی گوت "ته‌نگژه‌ی دارایی رێگر بووه له ئاوڕدانه‌وه‌ی پێویست له‌و شوێنه‌واره گه‌شتیارییه".
نه‌وزاد له‌تیف ئاشكرای كرد كه ساڵی رابردوو له كاتی پشكنینی ئه‌شكه‌وته‌كه هه‌ندێك گۆزه دۆزرانه‌وه، به‌ڵام نه‌توانرا سه‌رده‌مه‌كه‌ی بزانرێت. خۆی ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، له هه‌وڵداین وه‌ك ناوچه‌یه‌كی شوێنه‌واری و گه‌شتیاری سوودی لێ ببینرێ".
لای خۆیه‌وه ئه‌نوه‌ر عه‌بدولقادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیان، بۆ "وشه" گوتی، ناوچه‌كه ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری و گرنگه، بۆیه له پلانی گه‌شتوگوزاری گه‌رمیاندایه ئاوڕی رژدی لێ بداته‌وه و بیكات به ناوچه‌ی گه‌شتیاری. به‌ڵێنیشی دا "پاش كه‌مبوونه‌وه‌ی ته‌نگژه‌ی دارایی، یان به پشتبه‌ستن به 20%ی بودجه‌ی ده‌سته‌كه، ئاوڕێكی لێ ده‌ده‌ینه‌وه".
وشه/هه‌ولێر-سه‌بری هۆرێنی