له ئامارێكدا بۆ دیاریكردن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ده‌ستدرێژیی قوتابییان ئه‌نجام درا، ده‌ركه‌وت كه قوتابییانی به‌شی پزیشكی زۆرترین ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ریان و به‌رده‌وامیش ده‌كرێت.
له زانكۆ و كۆلێژه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، كه زۆر به ڕژدی كار له‌سه‌ر به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ڕۆشنبیری و خوێنده‌واری قوتابییان ده‌كه‌ن، له هه‌وڵی ئه‌وه‌شدان كه كه‌مترین توندوتیژی و ده‌ستدرێژی دژ به كچان و ژنان بكرێت، ئامارێك بۆ ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كان وه‌رگیرا و ئه‌نجامێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراویان ده‌ست كه‌وت.
ئه‌كادیمیای نیشتمانی ئاشكرای كرد، كه له به‌شه‌كانی زانست، ئه‌ندازیاری و پزیشكی زۆرترین ده‌ستدرێژی ده‌كرێته سه‌ر كچان و ژنان، ئه‌مه‌ش كێشه‌ی گه‌وره‌ی له‌ناو قوتابییاندا دروست كردووه و ناوبانگی ئه‌و به‌شانه‌ی له‌كه‌دار كردووه.
له ئاماره‌كه‌دا ڕوون كرایه‌وه، كه به‌شه‌كانی ئه‌ندازیاری له ئاست ئه‌و دوو به‌شه‌ی تر كه‌متر ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ر كچان، به‌ڵام له بهسهكانی زانست، نزیكه‌ی %20 و له به‌شه پزیشكییه‌كان %40ی كچان و ژنان ده‌ستدرێژی كراوه‌ته سه‌ریان.
له‌به‌ر ئه‌وه ده‌ست كراوه به ڕێكخستن و دووباره دانانی بنه‌ما بۆ په‌روه‌رده و فێركردنی قوتابییان له‌و زانكۆیانه و به شێوه‌یه‌كی وردتر كار له‌سه‌ر فێركردنیان ده‌كرێت، هه‌وڵ ده‌درێت له مه‌ترسییه‌كانی ئه‌و كارانه ئاگاداریان بكه‌نه‌وه.
ئه‌م ئامارانه بۆ زانكۆكانی ئه‌مه‌ریكان نه‌ك كوردستان.