گرووپی هێنگلی بۆ وه‌به‌رهێنه‌ری كیمیایی بۆ یه‌كه‌م جار گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی چین واژوو ده‌كات به‌مه‌به‌سه‌تی كڕینی كارگۆی پاڵاوتنی نه‌وت له وڵاته‌كه.
ئاژانسی
رۆیته‌رز له هه‌واڵێكدا بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پاڵاوگه‌كه توانای پاڵاوتنی 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی هه‌یه ڕۆژانه، شوێنه‌كه‌ی ده‌كه‌وێته باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌نده‌ری دالیان، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین پاڵاوگه‌كانی چین داده‌نرێت، بۆ ئه‌وه دروست كراوه كه پێوانه‌ی نه‌وتی قورس و مامناوه‌ند جیا بكاته‌وه بۆ نه‌وتی سعوودیه و هه‌روه‌ها به‌ڕازیل.
سه‌رچاوه‌كان ڕایان گه‌یاند، كۆمپانیاكه یه‌ك ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی كڕیوه كه له ناوچه‌ی پێترۆبراس به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، هاوكات پێشبینی ده‌كرێت له مانگی ئۆكتۆبه‌ری داهاتوو ده‌ست به كاره‌كان بكرێت، به‌ڵام هه‌ردوولا ڕه‌تیان كرده‌وه ڕوونكردنه‌وه و زانیاری زیاتر بۆ میدیاكان بده‌ن.
به‌گوێره‌ی سه‌رچاوه ههواڵییهكانیش ڕاگه‌یه‌نراوه، كۆمپانیای هێنگلی له مانگی تهمووز یه‌كه‌م كاروانی نه‌وتی سعوودی به بڕی دوو ملیۆن به‌رمیل پێ ده‌گات، وه‌زاره‌تی بازرگانی چینیش ڕای گه‌یاند، بڕیاره تا كۆتای ئه‌مساڵ 36.5 ملیۆن به‌رمیل هاورده بكات.
هێنگلی یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی چین له بواری كڕینی نه‌وت و فرۆشتنی به‌رهه‌مه‌كان و پهترۆكیمیای كار ده‌كات.