پسپۆڕانى بوارى ئابوورى ئاشكراى ده‌كه‌ن كه ململانێى هێزه‌كانى سلێمانى و به‌تایبه‌ت یه‌كێتى و گۆڕان و په‌نابردنیان بۆ چه‌ك، ئابوورى سلێمانى ته‌واو هه‌ڵته‌كاندووه، بۆیه هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌و هێزانه هۆشیارییان له‌سه‌ر ئه‌و پرسه زیاد نه‌كه‌ن، كارى بازرگانى و جووڵه‌ى ئیش له پارێزگاكه‌دا نابووت ده‌كه‌ن.
له دواى دروستبوونى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان له ساڵى 2009، پارێزگاى سلێمانى به زۆر هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى سیاسی‌دا ڕۆیشتووه و به گوته‌ى پسپۆڕانى ئابوورى ئه‌و پارێزگایه، له ماوه‌ى 10 ساڵى ڕابردوودا زیانى زۆر گه‌وره‌ى به‌ركه‌وتووه. له دواى هه‌موو هه‌ڵبژاردنێك و به‌رزبوونه‌وه‌ى تاى ململانێ سیاسییه‌كان، ئاستى بازرگانى و جووڵه‌ى ئابوورى له‌و پارێزگایه به ته‌واوه‌تى په‌كى ده‌كه‌وێت و ناشكه‌وێته‌وه سه‌ر سكه‌ى خۆى، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بازرگان و ئابووریناسان هۆشدارى به لایه‌نه‌كان ده‌ده‌ن.
شێخ جه‌مال عه‌تا بازرگان له شارى سلێمانى، بۆ "وشه"ـى ئاشكرا كرد كه كارى بازرگانى له سنوورى سلێمانى ته‌واو بووه به ڕیسك و بازرگانان له هه‌ر جووڵه‌یه‌كى كاركردنیان سڵ ده‌كه‌نه‌وه. دووپاتیشی كرده‌وه "واى لێ هاتووه له پارێزگاى سلێمانى ناوێرى هیچ كارێك بكه‌ى، ده‌ترسى شه‌و كه خه‌وتى به‌یانى به بارودۆخێكى تر‌ى سیاسییه‌وه هه‌ستیته‌وه، خه‌ڵكى سلێمانى حه‌ساسن و ته‌نانه‌ت لێدوانێكى سیاسى ناجۆر كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروست ده‌كات."
به گوته‌ى ئه‌و بازرگانه، ژماره‌یه‌ك بازرگان و ئابووریناس له سلێمانى ده‌سته‌یه‌كیان پێك هێناوه و یاداشتێكیان له‌و رووه‌وه نووسیوه، له به‌رنامه‌یاندایه له‌پێناو ئارامكردنه‌وه‌ى پێوه‌ندییه‌كان و نه‌رمكردنى لێدوان و هه‌ڵوێسته‌كانیان بۆ باشكردنى دۆخى ئابوورى، سه‌ردانى سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى پارێزگاى سلێمانى بكه‌ن.
جگه له‌و هێزه سیاسییانه‌ى پێشتر هه‌بوون، له هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى عێراقدا كه له 12ى ئایاری رابردوو به‌ڕێوه چوو، دوو هێزى تر، نه‌وه‌ى نوێ و هاوپه‌یمانى بۆ دیموكراسى و دادپه‌روه‌رى له سلێمانى دروستبوونى خۆیان راگه‌یاند و چاودێرانیش ده‌ڵێن ململانێى ئه‌و هێزانه له پارێزگاكه زیاتر ده‌بێته هۆى په‌راوێزخستنى شار.
نه‌رمین مه‌حموود مامۆستاى زانكۆى سلێمانى و ئابووریناس، دووپات ده‌كاته‌وه كه له هه‌ر شوێنێك ئاسایش و ئارامی له مه‌ترسیدا بێت یان جێگیر نه‌بێت، ڕاسته‌وخۆ كار ده‌كاته سه‌ر جووڵه‌ی بازاڕ و ئاڵوگۆڕه بازرگانییه‌كان.
ئه‌و ئابووریناسه به"وشه"ـى گوت، "كاریگه‌ریى ململانێ سیاسییه‌كان له پارێزگاى سلێمانى له‌سه‌ر كه‌رتى ئابوورى ته‌واو مه‌ترسیداره". به‌گوته‌ی نه‌رمین مه‌حموود "بازرگانان شاره‌كه جێ دێڵن و ده‌چن له هه‌ولێر كارى بازرگانى ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌یشى ماونه‌ته‌وه یان كار ناكه‌ن یاخۆ به قه‌باره‌ى زۆر بچووك خه‌ریكى بازرگانین".
بارودۆخى گشتى له عێراق له دوای 2006ـه‌وه هه‌رگیز ئاسایى نه‌بووه، بۆیه هه‌رێمى كوردستان ناوچه‌یه‌كى ئارام بوو بۆ كارى بازرگانى و جووڵه‌ى ئابوورى، به‌ڵام ئه‌و نائارامییه‌ى پارێزگاى سلێمانى گرتووه‌ته‌وه، خه‌ریكه جووڵه‌ى بازرگانى و پێگه‌ى ئابوورى به ته‌واوه‌تى نابووت بكات.
ئازاد شمقار ئه‌ندامی ژووری بازرگانی سلێمانی به"وشه"ـى ڕاگه‌یاند، ئه‌وه‌ى سه‌ره‌تاى ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له سلێمانى ڕووى دا كه چه‌ك بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێ به‌كار هات، مه‌ترسیى زۆر خێرا و ڕاسته‌وخۆى له‌سه‌ر ئابوورى سلێمانى دروست كرد.
شمقار ئاماژه به‌وه ده‌كات كه "نائارامییه‌ك دروست بووه هیچ بازرگان و سه‌رمایه‌دارێك دڵنیا نییه له‌وه‌ی چی ڕوو ده‌دات" بۆیه هۆشداری ده‌دات "جووڵه‌ی بازاڕ و جموجوڵه بازرگانییه‌كان له به‌رده‌م مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌دان".
"سه‌یرێكی دۆخی پیشه‌وه‌ران و كاسبكاران بكه‌ن له ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانی، ئه‌وكات بۆتان ده‌رده‌كه‌وێت ڕووبه‌ڕووی چ كێشه‌یه‌كی سه‌ختی ئابووری و بێكاری و وه‌ستاندنی زۆربه‌ی ئیشوكاره‌كان بووینه‌ته‌وه." ئه‌ندامه‌كه‌ى ژوورى بازرگانى سلێمانى واى گوت.
وشه/ سلێمانى- هه‌ستى كه‌مال