سروشتی پیاو به‌و شێوه‌یه‌یه، كاتێك گله‌یی له‌سه‌ر ئه‌نجام نه‌دانی شتێك لێ ده‌كه‌یت، بێگومان به بیانوویه‌ك وه‌ڵامت ده‌داته‌وه كه زۆرترینیان باون و جێی باوه‌ڕ نین.
به زۆری بیانوو بۆ نه‌بوونی شه‌حنی مۆبایله‌كه‌یان، نه‌مانی باڵانس، ئیشی زۆر و خه‌وتن ده‌هێننه‌وه، بۆیه نه‌یانتوانیوه كه وه‌ڵامی پێوه‌ندی ژنه‌كانیان یان كه‌سێكی تر بده‌نه‌وه.
لێره‌وه پێویسته پیاوان سنوورێك بۆ بیانووه باوه‌ڕ پێنهكراوهكانیان دابنێن، چونكه له چه‌ند لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كدا ده‌ركه‌وتووه، كه ئه‌م وه‌ڵامه خێرا و بیانووه ئاماده‌كراوه‌ی پیاوان، له جیاتی كێشه‌ی نێوان خۆیان و ژنه‌كانیان كه‌م بكاته‌وه، زیادی ده‌كات و كێشه‌كانیان گه‌وره‌تر ده‌كات.
له‌به‌ر ئه‌وه پسپۆڕانی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی ئامۆژگاری پیاوان ده‌كه‌ن، هه‌تا پێیان ده‌كرێت ڕاستگۆیانه قسه بكه‌ن و هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی بێ ده‌نگی و وه‌ڵام نهدانهوهكهیان ئاشكرا بكه‌ن، چونكه ڕاستییه‌كه هه‌ر چه‌نده قورسیش بێت جێی باوه‌ڕه، به‌ڵام كاتێك درۆ ده‌كه‌ن و بیانووی ناڕاست ده‌هێننه‌وه، له‌وانه‌یه گومانی به‌رانبه‌ره‌كه‌یان زۆر له‌وه گه‌وره‌تر بێت كه راستییه‌كه‌ی هه‌بووه.
ئه‌م بیانووانه‌ش وا ده‌كه‌ن مێشكی پیاو سه‌رقاڵ و بێهێز و دوودڵ بێت، له‌به‌ر ئه‌وه تووشی بارودۆخی ده‌روونی ناخۆش ده‌بنه‌وه و خۆیان پێ چاره‌سه‌ر ناكرێت، ناشتوانن خۆیان له فێربوونی درۆ ڕزگار بكه‌ن.