به‌رپرسانی توركیا ڕایان گه‌یاند، حكوومه‌ته‌كه‌یان له پێوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی ئێران‌دا بۆ هاوئاهه‌نگی و پشتیوانی كردنی یه‌كتر، به ئامانجی هێرشكردنه سه‌ر گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان "په‌كه‌كه" له قه‌ندیل.
ئاژانسی
رۆیته‌رز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌نكه‌ره داوای هاوئاهه‌نگی و پشتیوانی له حكوومه‌تی تاران كردووه، بۆ ئه‌نجامدانی هێرشێكی سه‌ربازی به‌رفراون بۆ سه‌ر گه‌ریلاكانی په‌كه‌كه له قه‌ندیلی سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق و توركیا و ئێران.
مه‌ولوود چاوش‌ئۆغڵو وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ڕای گه‌یاند، توركیا ئێسته له پێوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ كۆماری ئیسلامی و خۆی بۆ گه‌وره‌ترین هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر پارتی كرێكارانی كوردستان له چیای قه‌ندیل ئاماده ده‌كات.
زیاتر گوتی، په‌كه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ سه‌ر هه‌مووان، هاوكات قه‌ندیل هاوسنووره له‌گه‌ڵ ئێران به‌مه‌یش مه‌ترسی بۆ سه‌ر تارانیش دروست ده‌كات و پێویسته ڕووبه‌ڕووی ببینه‌وه، ڕوونی كرده‌وه، هاوئاهه‌نگییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ئێران زیاد ده‌كه‌ین و هێرشه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین.
هێزه‌كانی توركیا و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان به به‌رده‌وامی هێرشه‌كانیان چڕ كردووه‌ته‌وه بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی په‌كه‌كه له هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی ئه‌وه‌ی له چیای قه‌ندیل نیشته‌جێن، هاوكات هێزی په‌كه‌كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندان ساڵه له دژی حكوومه‌تی توركیا شه‌ڕ ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌نكه‌ره و ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاواوه به تیرۆریست هه‌ژمار ده‌كرێن.