كۆریای باشوور شەش فڕۆكەی جەنگیی رادەستی عێراق كرد

:: PM:02:17:13/06/2018 ‌

فەرماندەی هێزی ئاسمانی عێراق ئاشكرای كرد، حكوومەتی عێراق كۆمەڵێك فڕۆكەی جەنگیی كۆریای باشوور لە جۆری T50ی رادەست كراوە و پێشتریش ژمارەیەك فڕۆكەی تری لەو وڵاتە كڕیبوو.

ئەنوەر حەمە ئەمین فەرماندەی هیزی ئاسمانی عێراق باسی لەوە كردووە ژمارەی ئەو فڕۆكانەی رادەستی عێراق كراون شەش فڕۆكەن. دوو ساڵ لەمەوبەریش عێراق هەندێك فڕۆكەی تری لە كۆریای باشوور وەرگرتبوو.

 لە سەردەمی دەسەڵاتی نووری مالیكی حكوومەتی عێراق گرێبەستی لەگەڵ كۆریای باشووردا واژوو كرد و نرخی هەر فڕۆكەیەكیش بە 21  ملیۆن دۆلار دەستنیشان كراوە. پێویستە كۆریای باشوور 26 فڕۆكە رادەستی عێراق بكات.

عێراق بۆ كڕینی فڕۆكە تەنیا پشتی بە كۆریای باشوور نەبەستووە، بەڵكو لەگەڵ وڵاتانی تریش گرێبەستی واژوو كردووە.

هەر لە چەند ساڵی رابردوودا عێراق 10 فڕۆكەی جەنگیی جۆری L159  ی لە چیك و سێ فڕۆكەی F16ی لە ئەمەریكا كڕیوە و فڕۆكەكانیش رادەستی كراون.

لە میانەی جەنگی داعش حكوومەتی عێراق هەوڵی دا فڕۆكەی زیاتر بكڕێت و توانای ئاسمانیی خۆی بەهێز بكات، تەنانەت لەم دواییانەدا رۆڵی هەبووە لە راوەدوونانی تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەكانی خۆی لە سەر خاكی سووریا و یارمەتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی داوە.

سەرچاوە/55online



وشە - سلێمان تاشان