كچێكی گه‌نج له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ی داوای لێ كردبوو سناپچات دانه‌نێت، به‌ڵام به‌رگه‌ی نه‌گرت و دای نایه‌وه، له لایه‌ن خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه به خراپترین شێوه لێی درا و ئه‌شكه‌نجه درا.
سولیداد تۆرێس كچێكی گه‌نجی 17 ساڵانه، ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێسته، له ڕێگه‌ی سناپچاته‌وه دیمۆن مارمولیگۆی 21 ساڵی ناسی و ورده ورده ئاشنایه‌تییان زیای كرد و بوون به خۆشه‌ویستی یه‌كتر.
به‌ڵام دیمۆن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵی له سولیدادی خۆشه‌ویستی پیس بوو، داوای لێ كرد سناپچاته‌كه‌ی بسڕێته‌وه و چیتر بۆ هیچ شتێك به‌كاری نه‌هێنێت، هه‌رچه‌ند سولیداد به‌قسه‌ی كردبوو، به‌ڵام ته‌نیا ماوه‌یه‌كی كه‌م به‌رگه‌ی گرت و پاش ماوه‌یه‌ك دووباره داینایه‌وه و ده‌ستی به به‌كارهێنانی كرده‌وه.
ئه‌م گه‌نجه‌ش خۆی دڵی لێی پیس بوو، كه زانیشی سناپچاته‌كه‌ی داناوه‌ته‌وه، زیاتر تووڕه بوو و هاته ماڵه‌وه تا پێی كرا لێی دا، كچه‌كه به‌رگه‌ی نه‌گرت و چووه گه‌رماوه‌كه تا خۆی بشارێته‌وه، به‌ڵام دیمۆن ئه‌وی دۆزییه‌وه و له‌وێ سه‌ری كێشا به توالێتی گه‌رماوه‌كه، به ته‌واوی ده‌موچاوی له خوێن نقوم كرد.
دواتر كاتێك پۆلیس به‌م ڕووداوه‌ی زانی، توانی له ڕێی شوێن پێی پێڵاوه‌كانه‌وه گه‌نجه‌كه بدۆزێته‌وه، كه به‌سه‌ر جه‌سته‌ی كچه‌كه‌وه دیار مابوون، له بنكه‌ش گه‌نجه‌كه دانی به هه‌موو تاوانه‌كانیدا نا و به جوانی بۆ پۆلیسه‌كانی ڕوون كرده‌وه.
ئێسته كچه‌كه له نه‌خۆشخانه‌یه و له‌ژێر چاودێری پزیشكدایه، كوڕه‌كه‌ش له بنكه‌یه و پۆلیسه‌كان له لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتردان له‌گه‌ڵی تا به سزای گونجاوی خۆی بگه‌یه‌نن.