100 چالاك و كەسایەتیی سیاسی ریفۆرمخواز نامەیەك بۆ خاتەمی دەنێرن

:: PM:04:12:13/06/2018 ‌

100 چالاك و كەسایەتیی سیاسی ریفۆرمخواز نامەیەك بۆ خاتەمی دەنێرن و لە نامەكەیاندا داوای ریفۆرمی بەرنامەی ریفۆرمخوازان دەكەن كە محەمەد خاتەمی سەرۆك كۆماری پێشتری ئێران سەركردایەتی دەكرد.

لە سەردەمی محەمەد خاتەمی بزووتنەوەی ریفۆرمخوازی لە ئێران سەری هەڵدا و خاتەمی بۆ ماوەی هەشت ساڵ لە دەسەڵاتدا مایەوە و توانی كۆمەڵێك ریفۆرم لە ناوخۆی ئێران ئەنجام بدات و پێوەندییە نێودەوڵەتییەكانی ئێرانیش تا رادەیەك ئاسایی بكاتەوە، بەڵام بەرنامەی ریفۆرم دوای كۆتای خاتەمی سەرەڕای ئەوەی كە كەسانێكی تر بە ناوی بزووتنەوەی سەوز بەرفراوانتریان كرد، بەڵام دواجار بزووتنەوەكە بوو بە ئامانجی هێرشی توندڕەوەكانی ئێران و تا ئێستە رێبەرانیان لە ماڵی خۆیان بەند كراون.

100 چالاكە سیاسییەكە لە نامەكەدا بۆ محەمەد خاتەمی داوایان لێی كردووە بزووتنەوەی ریفۆرمخوازی زیاتر بە دامەزراوەیی بكرێت و بكرێت بە دامەزراوەیەكی بەهێزی سیاسی لە جیاتی ئەوەی هەر محەمەد خاتەمی وەك رێبەرێكی سەیر بكرێت و دەبێت ئەم بزووتنەوەیە لە لایەن دامەزراوەیەك بەرەو پێش بچێت.

نووسەرانی نامەكە رەخنەی توندیشیان لە فراكسیۆنی ئومێدی پەرلەمان گرتووە كە نەیتوانیوە لە ئاستی بەرپرسیارێتی خۆیدا بێت و پێی وایە بیرۆكرات و تەكنۆكراتە پاریزگاریخوازەكان لە ئەنجوومەنی باڵای رێفۆرمخوازاندا رۆڵیان زیاتریان پێ دراوە. ئەوان پێداگرییان لەوە كردووە دامەزراوەیەك كە كەسانێكی بەتوانا رێبەرایەتی بكەن دابمەزرێت و ببێت بە ئومێدێك بۆ بەدیهێنانی ئاواتی ریفۆرمخوازەكانی ئێران.

سەرچاوە/DW





وشە - سلێمان تاشان