هاكه‌ره جیهانییه‌كان له ڕێی دانانی "Cortana" ده‌توانن ده‌رگای چوونه ژووره‌وه‌ی Windows 10 كه له‌سه‌ر داخرانی شاشه‌یه بیشكێنن و كۆمپیوته‌ره‌كه هاك بكه‌ن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له ڕێیه‌كی ترسناك ده‌كات كه هاككه‌ره‌كان به‌كاری ده‌هێنن بۆ چوونه ژووره‌وه بۆ ناو سیسته‌می Windows 10 وه و ده‌ڵێت، له نوێترین ڤێرژنی Windows 10 دا كۆمپانیای مایكرۆسۆفت سیسته‌می "McAfee security" ی بۆ دانا كه له ڕێیه‌وه به‌كارهێنه‌ر ده‌توانێت له‌سه‌ر شاشه داخراوه‌كه‌یه‌وه چه‌ند جۆرێكی جیاواز ژماره‌ی نهێنی دا‌نێت كه هاككه‌ر نه‌توانێت ئه‌م ژماره نهێنییه بشكێنێت، به‌ڵام هاككه‌ره‌كان توانیان له ڕێی به‌كارهێنانی دانای سیسته‌می Cortana كه به USB پێوه‌ندیدار ده‌كرێت به ویندۆزه‌كه‌وه هاكی بكه‌ن.
ماڵپه‌ڕه‌كه ئه‌وه‌یشی روون كردووه‌ته‌وه كه كۆمپانیای مایكرۆسۆفت هه‌وڵ ده‌دات له ڕێی ڤێرژنێكی نوێوه ئه‌م هێرشه ئه‌لیكترۆنییه ڕابگرێت، به‌ڵام تا ئێسته نه‌یتوانیوه هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی ڕاگر بدۆزێته‌وه بۆ ئه‌م سیسته‌مه كه به Cortana ناسراوه، چونكه سیسته‌مه‌كه له ڕێی كڕاكه‌وه هاككردنه‌وه ئه‌نجام ده‌دات و سیسته‌مه سه‌ره‌كییه‌كه‌یش تێكده‌دات، به‌ڵام مایكرۆسۆفت به‌ڵێن ده‌دات كه به‌زووترین كات ئه‌م هێرشه ئه‌لیكترۆنییه ڕابگرێت و له نوێترین ئه‌پده‌یتدا سیسته‌میكی سكێرێتی "به‌رگری" به‌هێز دابنێت.