گارمین كه یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی ئامێری ته‌كنه‌لۆژی به‌هێز بۆ ساڵی 2018 یه‌كێك له باشترین كاتژمێره زیره‌كه‌كانی دروست كرد به تایبه‌تمه‌ندی گۆرانی گووتن.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
theverge " دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له نوێترین كاتژمێری زیره‌ك ده‌كات كه كۆمپانیای گارمین دروستی كردووه و ده‌ڵێت، له مانگی نیسانی ئه‌مساڵ ئه‌م كۆمپانیایه كاتژمێرێكی زیره‌كی خسته بازاڕه‌وه به‌ناوی"Vivoactive" ، به‌ڵام ئه‌م كاتژمێره تایبه‌ت بوو به وه‌رزشكردن و هیچ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی گۆرانی "میوزیك"ی تێدا نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌مه كۆمپانیاكه بڕیاری دا بۆ كاتژمێره زیره‌كه‌كه‌ی بیكات به "Vivoactive3" و تایبه‌تمه‌ندی گۆرانی بۆ زیاد بكات، كه ئه‌مه‌یش وای لێ كرد ببێته جیگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی.
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یشی ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م كاتژمێره زیره‌كه به‌شیوازێكی زۆر به‌هێز و تایبه‌تمه‌ندی ناوازه دروست كراوه، هه‌روه‌ها له‌ڕووی دیزاینه‌وه خاوه‌ن دیزاینیكی جوان و سه‌رنجڕاكێشه و به ڕكابه‌ری كاتژمێره به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، وه‌ك كاتژمێره‌كانی "فیتبیت، سامسۆنگ و ئه‌پڵ"، هه‌روه‌ها له رووی نرخه‌وه زۆر له‌و كاتژمێرانه هه‌رزانتره، ئه‌مه‌یش وای كردووه خه‌ڵكی زیاتر ئه‌م كاتژمێره بكڕن، چونكه له ڕووی كوالێتییه‌وه باش و به‌هێزه و له روونی نرخیشه‌وه هه‌رزانتره.