كۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 نوێترین مۆبایلی خسته بازاڕه‌كانه‌وه و وه‌ك كۆمپانیاكه‌یش ڕوونی كردووه‌ته‌وه ئه‌م مۆبایله به به‌هێزترین مۆبایل داده‌نرێت له‌دنیادا.
به‌پێی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
gadgets" دا بڵاو كراوه‌ته‌وه و باس له به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی كۆمپانیای ڤیڤۆ ده‌كات و ده‌ڵێت، كۆمپانیای ڤیڤۆ بۆ مانگی حوزه‌یرانی ساڵی 2018 مۆبایلێكی نوێی دروست كرد به‌ناوی "Nex S" ه‌وه، وه‌ك كۆمپانیاكه روونكردنه‌وه‌ی له‌باره‌ی ئه‌م مۆبایله داوه به یه‌كێك له مۆبایله خێرا و به‌هێزه‌كانی دنیا داده‌نرێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه ببێته جێگای سه‌رنجی كڕیاران و هه‌وادارانی ئه‌م جۆره مۆبایله.
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م مۆبایله‌وه روونكردنه‌وه‌ی داوه، مۆبایله نوێكه‌ی ئه‌م كۆمپانیایه پاترییه‌كی 4000 میلی ئه‌مپێری له‌سه‌ره و پرۆسێسه‌رێكی به‌هێزی هه‌یه كه ده‌گاته 590، جگه له‌وه‌ش كامێرایه‌كی به‌هێزی بۆ دانراوه كه كامێرای پێشه‌وه‌ی 13 مێگا پێكسڵه و كامێرای دواوه‌ی 16 مێگا پێكسڵه، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی روونی هه‌یه كه 6.59 ئینجه و روونییه‌كه‌ی ده‌گات 1080 به 2316 پیكسڵ.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئه‌م كۆمپانیایه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه كه ڕامی ئه‌م مۆبایله نوێیه هه‌شت گێگا بایته و میمۆری ناوه‌كی له 64 گێگا بایته‌وه ده‌ست پێ ده‌كات و ده‌گاته 256 گێگا بایت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌شدا به سیسته‌می ئه‌ندرۆید 8.1 كار ده‌كات و نرخه‌كه‌شی ده‌گاته 750 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.